لەگەڵ دەستپێکردنی کۆچی بە کۆمەڵی ئەم سەدان کۆچبەرە، حکومەتەکانی پۆڵەندا و لیتوانیا سنوورەکانیان لەگەڵ بیلاڕوس توندتر کرد و ھێزی زیاتریان بۆ رێگریکردن لە بەزاندنی سنوورەکانیان لەلایەن کۆچبەرانەوە بڵاوەپێکرد، ھاوکات حکومەتی بیلاڕوس و ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی ئەو وڵاتەیان، بە ھەوڵدان بۆ نانەوەی پشێوی تۆمەتبار کرد.
کۆچبەرەکان کە لە ناو سەرما و سۆڵەی سەر سنوورەکانی بیلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، داوای ھاوکاری دەکەن، چونکە ھێزی پاسەوانی سنووریی پۆڵەندا رێگەیان پێنادات لە سنوورەکان بپەڕنەوە، مانەوەشیان لە بیلاڕوس بەھۆی خراپی گوزەرانیان ئەستەمە.