سوپای ئێران ھۆشداری داوەتە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کە لەو ناوچەیە نزیک بوونەتەوە، کە مانۆڕی سەربازی "زولفەقار ١٤٠٠"ی تێدا بەڕێوەدەچێت.


ئاژانسی "ئیسنا"ش ڕایگەیاندووە، ئەو دوو فڕۆکەیەی ئەمریکا دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان و پێدانی ھۆشداری پێیان، ڕێرەوەکەیان گۆڕیوە.


چەند ڕۆژێکە سوپای ئێران مانۆڕی جەنگی ساڵانەی لە کەناراوەکانی کەنداوی عومان دەستپێکردووە کە ھێزە دەریایی و وشکانی و ئاسمانییەکان و فڕۆکەی جەنگی و ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێر دەریایی بەشدار دەبن، ئامانج لێشی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەکی دەرەکی و داگیرکارییە لەلایەن وڵاتانی ترەوە.