ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، لە ناوەندی شارۆچکەی زیبان و شحێل لە دەوروبەری دێرەزوور، بە مووشەک و چەکی قورس، پەلاماری دوو بنکەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"یان داوە، ، بەھۆی ھێرشەکەوە ژمارەیەک ئەندامی ھەسەدە برینداربوون و زیانی ماددیش بەر بنکە سەربازییەکان کەوتوون.
ئەو پەلامارەی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا لە کاتێکدایە، ئەنقەرە ھەڕەشەی ئەنجامدانی لەشکرکێشیەکی نوێ لە رۆژئاڤای کوردستان دەکات و گرووپەکانی ھاوپەیمانیشی بۆ ئەنجامدانی ئەو لەشکرکێشیە خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.