"خەتیب زادە" لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا وتی، ھەرچەندە لە دوای خولی چوارەمی دانوستانەکانەوە ھیچ دانوستانێکی تر نەکراوە، بەڵام پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە نەپچڕاوە.


وتیشی، دانوستانەکانی پێشوو زۆر شەفاف بوون و پێشکەوتن بەدیھاتووە، بەڵام داوای کرد "سعودیە" زیاتر جدی بێت و ڕەنگە لە داھاتووشدا خولی تری دانوستانەکان ئەنجام بدرێت.


"خەتیب زادە" وتیشی، دانوستانەکانیان سەبارەت بەو بابەتانەیە کە بۆ ھەردوو وڵات گرنگن و ھیچ جارێکیش باسی لایەنی سێیەم نەکراوە.


لە سەرەتای ئەمساڵەوە، عێراق میوانداری چوار خولی دانوستانەکانی نێوان "ئێران و سعودیە"ی کردووە، بەڵام لە دوای ھەڵبژاردنی "ئیبراھیم ڕەئیسی"ییەوە وەک سەرۆکی ئێران، دانوستانەکان ڕاگیراوە.