جیهان

تیمە دەریاوانییەکانی لیبیا ڕایانگەیاند، ٩٩ کۆچبەریان لەسەر بەلەمێک ڕزگار کردووە و دوای ڕزگارکردنیشیان سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو و خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستی.


تیمەکە ڕاشیگەیاندووە، ١٠ لە کۆچبەرەکانی ناو بەلەمەکە بەھۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخییەوە خنکاون، پزیشکانی بێسنوریش دەڵێت، تیمەکان دەیانتوانی زووتر فریای کۆچبەرەکان بکەون و ڕێگەیان نەدایە ئەو کارەساتە ڕووبدات.


بە پێی زانیارییەکانی حکومەتی لیبیا تەنھا لە ١١ مانگی ئەمساڵدا ٥٩ ھەزار کۆچبەر لە سنورە ئاوییەکانی لیبیاوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی دوستی پارێزگاری ھۆرموزگان ڕایگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەی ڕۆژی یەکشەممە، نزیکەی سێ ھەزار خانوو لە پارێزگاکە بە ڕێژی ٢٠٪ بۆ ٨٠٪ زیانیان بەرکەوتووە و بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ڕێژەی زیانەکان بە زیاتر لە ٧٠٠ ملیار تمەن دەخەملێنرێت.


ئیسماعیل نەجاڕ سەرۆکی ڕێکخراوی کۆنتڕۆڵی قەیران لە ئێران ڕایگەیاند، بڕە پارەیەکیان وەک سلفە بۆ زیانلێکەوتووان تەرخان کردووە و بە ڕەزامەندی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بەمنزیکانە قۆناغی نۆژەنکردنەوەی ئەو شوێنانە دەستپێدەکات کە زیانیان بەرکەوتووە.


ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ پلە بە پێوەری ڕێختەر پارێزگای ھۆرموزگانی لە باشوری ئێران ھەژاند و بەھۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەستدا و ١٠٤ی دیکەش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"پرایس" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەمریکا پێیوانییە بوونی نێوەندگیر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران لە نێوان "بێلاروس" و یەکێتی ئەوروپا پێویست بێت، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەگەری نێوەندگیری کردنی "ڕووسیا" لەو پرسەدا.


"نێد پرایس" وتیشی، ئەوەی ئێستا پێویستە ئەوەیە کە حکومەتی "بێلاروس" دەستھەڵبگرێت لەو مامەڵەیەی دەیکات و ڕەوشەکە ئاسایی بکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی کرملین بڵاوی کردەوە، پوتن و ماکرۆن تاوتوێی ڕەوشی ئۆکراینیان کردووە و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە نەبوونی بەرەوپێشچوون بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە.


لای خۆشییەوە پوتن ڕایگەیاند، مانۆڕی سەربازی ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لە دەریای ڕەش مۆرکێکی ئیستیفزازی ھەیە و پەیوەندییەکانی ڕووسیا و ناتۆ زیاتر ئاڵۆز دەکات.


ھاوکات ھەردوو سەرۆک ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئەو گرژیانەی بەھۆی قەیرانی کۆچبەرانی سەر سنوری بێلاروس و پۆڵەندا دروست بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی چین ھاوتا ئەمریکییەکەی بە ھاوڕێیەکی کۆن وەسف کرد و وتی، پێویستە ھەردوولا ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ململانێیانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.


ھاوکات، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان "واشنتۆن و بەیجینگ" کاریگەری قوڵی ھەیە لەسەر تەواوی جیھان.


ئەو لوتکەیەی نێوان سەرۆکانی چین و ئەمریکا لە کاتێکدایە کە ناکۆکییەکانی ئەو دوو وڵاتە لەسەر دۆسیەی کۆرۆنا و "تایوان" و ئاڵوگۆڕی و بازرگانی کێبڕکێی چەک، زیاتر بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لۆکاشینکۆ" ڕایگەیاند، "بێلاروس" بەشێک نییە لە قەیرانی کۆچبەران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەکرێن بێبنەمان، وتیشی یەکێتی ئەوروپا بە سەپاندنی سزا دەمانترسێنێت بەڵام وەڵامی توندیان دەبێت و بەرگری لە خۆشیان دەکەن.


"لۆکاشینکۆ" پێشتریش ھۆشداری دابووە یەکێتی ئەوروپا لە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر "بێلاروس"دا و وتبووی، وەک وەڵامێک بۆ سزاکان ناردنی غازی ڕووسی لە ڕێگەی خاکەکەیەوە بۆ ئەوروپا ڕادەگرێت. 


ئەو ھەڕەشەیەی "لۆکاشینکۆ" دوای ئەوە دێت یەکێتی ئەوروپا لەسەر پرسی کۆچبەران، زنجیرەیەک سزای نوێی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(پەروین بوڵدان) ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی (سەید رەزای دەرسیم) و ھاوڕێکانی  رایگەیاند، تورکیا ناتوانێت بە دۆسێی کۆبانێ و دادگایکردنی خەڵک خراپی و ناشرینیەکانی بشارێتەوە.
(بوڵدان) وتیشی ،دۆسێی کۆبانێ پیلانی حکومەتەکەی داد و گەشەپێدانە دژی ھەدەپە و دیموکراسی لە تورکیا بەڵام ھەرگیز ناتوانن سەرکەون و پیلانەکەیان سەربگرێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان رایگەیاندووە، پێشتر لە پیشەسازیی بەرگریدا بە رێژەی ٢٠٪ پشتیان بە توانای خۆیان بەستووە و ئێستا رێژەکە بۆ ٨٠٪ بەرزبووەتەوە، کە ئەوەش ئاستێکی زۆر باشە. 


وتیشی، ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ بگەڕێننەوە بۆ روسیا، بەڵام لە کڕینی ئەو سیستمە پاشگەز نابنەوە. 


ئەردۆغان باسی لەوەشکرد بۆ کڕینی فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥ لە ئەمریکا، دوو ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریان داوە و ھیچیان پێنەگەیشتووە، بۆیە کە پێشنیازی کڕینی بابەتی سەربازیی نوێیان بۆ بکرێت، دەیکڕن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا باسیان لە جموجۆڵە سەربازییەکانی روسیا لە نزیک ئۆکراین کردووە و راشیانگەیاندووە، پاریس و واشنتۆن پابەندن بە پاراستنی سەروەری و یەکگرتوویی خاکی ئۆکراین. 


پێشتریش فەڕەنسا ھۆشداری دابووە روسیا لە ھەر پێشێلکارییەکی نوێ بۆ سەر خاکی ئۆکراین، بە تایبەتی دوای ئەوەی روسیا ژمارەی ھێزەکانی لە نزیک ئەو وڵاتە زیاتر کردووە. 


لە ساڵی ٢٠١٤دا، روسیا نیمچە دوورگەی کریمای ئۆکراینی کردە بەشێک لە خاکی خۆی و ئەوەش پێکدادانی چەکداری لەنێوان جودایخوازانی سەر بە روسیا و ھێزەکانی ئۆکراین دروستکرد، لە ئێستاشدا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ترسیان ھەیە لەسەرھەڵدانی جەنگێکی نوێ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممە ھێزەکانی ئازربایجان ھەوڵیان داوە بەرەو ناوچەکانی خۆرھەڵات پێشڕەوی بکەن، بۆیە پێکدادانی چەکداری لە نێوان ھێزەکانی ئەرمینیا و ئازربایجان دروستبووە و تا ئێستاش رەوشەکە سەقامگیر نییە،  روسیاش نێوەندگیری دەکات بۆ کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکان.


وەزارەتی بەرگری ئازربایجانیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و بەرپرسیارێتی دروستبونەوەی ئاڵۆزییەکانی خستوەتە ئەستۆی سوپای ئەرمینیا و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، دوای بینینی چەند چالاکییەکی نائاسایی سوپای ئەرمینیا، ھێزەکانیان جوڵەیان کردە و بەو ھۆیەوە ئاڵۆزی دروستبوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی لێپرسراوانی ئەمریکا، لوتکەی ئەو دوو سەرۆکە رێگری دەکات لە زیاتر قوڵبوونەوەی ناکۆکی ئابوری نێوان ئەو دوو زلھێزە ئابورییەی جیھان، دۆسییەی پیسبوونی ژینگە و کۆرۆنا و چەوساندنەوەی موسڵمانانی ئیگۆر و سیخوڕیکردن بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا و دۆسییەی تایوان، ئەو بابەتانەن کە ناکۆکی قۆڵی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دروستکردووە.


لە دوای دەستبەکاربوونیشی وەک سەرۆکی ئەمریکا، بایدن دوو جار لەگەڵ شی جین پینگ  بە تەلەفۆن قسەیانکردووە، یەکێک لە پەیوەندییەکان ٩٠ خولەکی خایاندووە و کۆرۆنا و رەوشی ئابوری جیھان و گۆڕانکاری کەش و ھەوایان تاوتوێ کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەتیب زادە ئەو وڵاتانەی دیاری نەکردوە کە پارە بلۆککراوەکانی ئێرانیان ئازادکردووە، بەڵام ئاژانسی ئیرنا رایگەیاندبوو، زیاتر لە ٣.٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی بلۆکی لەسەر لابراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران، خەتیب زادە. 


وتیشی، رافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەمنزیکانە سەردانی ئێران دەکات و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ڤییەنا ھەیە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
كازم غەریب ئابادی سكرتێری لیژنەی مافی مرۆڤی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیژنەی هاوبەشی لیكۆڵینەوە لە دۆسیەی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە عێراق ئەنجام دەدات.
بەرەبەیانی 3ی كانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندس سەرۆكی پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی، لە هێرشێكی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی ئەمریكا، لەكاتی گەڕانەوەیان لە سوریا و لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەپێی زانیاریی رێکخراوەکانی تەندروسستی لە ئێستادا زیاتر لە ٥٣٧ ملیۆن کەس کە تەمەنیان لە نێوان (٢٠ بۆ ٧٩) ساڵدایە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە، پێشبینی دەکرێت ئەم ڕێژەیە تا ساڵی ٢٠٣٠ بەرزببێتەوە بۆ ٦٤٣ ملیۆن کەس و تا ساڵی ٢٠٤٥ بگاتە ٧٨٤ ملیۆن کەس. زۆرترین ژمارەی تووشبوان لە کیشوەری ئەوروپادایە کە گەیشتوەتە ٦١ ملیۆن توشبوو.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٦.٤ پلە بە پێوەری ریختەر شاری بەندەر عەباسی لە پارێزگای ھۆرموزگان ھەژاندوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٧ی دیکەش برینداربوون، ئەوە جگە لەوەی ژمارەیەک خانوبەرە روخاون و کارەبای چەند ناوچەیەکیش پچڕاوە.


ئاماژە بەوەشکراوە، دوابەدوای بومەلەرزەکە زنجیرەیەک بومەلەرزەی تر بە گوڕی کەمتر رویانداوە و خەڵکی بەندەر عەباس لەترسان لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە، بەھێزیی بومەلەرزەکەش بە شێوەیەک بووە جگە لە شارەکانی دەوروبەری بەندەر عەباس، لە شاری دوبەی ئیماراتیش ھەستی پێکراوە.


دوای روداوەکەش حاڵەتی ئامادەباشی لە پارێزگای ھۆرموزگان راگەیەنرا و ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانیش فەرمانی بە دەزگا فریاگوزارییەکان کرد، لە زوترین کاتدا ھاوکاری بگەیەننە ناوچە زیانلێکەوتوەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھەندێک میدیا ھەواڵێکی ناڕاستیان بە ناوی حکومەتی ئەڵمانیاوە بڵاوکردوەتەوە، کە بەنیاز بێت پاس رەوانەی سنورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا بکات بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لەو سنورە گیریانخواردووە، بەڵام ئەو زانیارییە دوورە لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...332333334335336...414