"لۆکاشینکۆ" ڕایگەیاند، "بێلاروس" بەشێک نییە لە قەیرانی کۆچبەران و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەکرێن بێبنەمان، وتیشی یەکێتی ئەوروپا بە سەپاندنی سزا دەمانترسێنێت بەڵام وەڵامی توندیان دەبێت و بەرگری لە خۆشیان دەکەن.


"لۆکاشینکۆ" پێشتریش ھۆشداری دابووە یەکێتی ئەوروپا لە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر "بێلاروس"دا و وتبووی، وەک وەڵامێک بۆ سزاکان ناردنی غازی ڕووسی لە ڕێگەی خاکەکەیەوە بۆ ئەوروپا ڕادەگرێت. 


ئەو ھەڕەشەیەی "لۆکاشینکۆ" دوای ئەوە دێت یەکێتی ئەوروپا لەسەر پرسی کۆچبەران، زنجیرەیەک سزای نوێی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.