فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەی ئێف ١٦ی ھێزی ئاسمانی لە ئەڵمانیاوە گەیشتوەتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.


رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو فڕۆکانە لە سەروبەندی ھێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەوانەی ناوچەکە کراون.


ئەوەش لەکاتێکدایە ھەفتەی رابردوو، ھێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچەی بەرپرسیارێتی خۆیاندا ئەنجامداوە.