ئەڵمانیا دەنگۆیەک لەبارەی ناردنی پاس بۆ کۆچبەرانی سنوری بێلاروس و پۆڵەندا رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٣٥٧
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھەندێک میدیا ھەواڵێکی ناڕاستیان بە ناوی حکومەتی ئەڵمانیاوە بڵاوکردوەتەوە، کە بەنیاز بێت پاس رەوانەی سنورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا بکات بە مەبەستی گواستنەوەی ئەو کۆچبەرانەی لەو سنورە گیریانخواردووە، بەڵام ئەو زانیارییە دوورە لە راستییەوە.