بوڵدان: تورکیا ناتوانێت خراپەکارییەکانی پەردەپۆش بکات
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٥٥٥
(پەروین بوڵدان) ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی (سەید رەزای دەرسیم) و ھاوڕێکانی رایگەیاند، تورکیا ناتوانێت بە دۆسێی کۆبانێ و دادگایکردنی خەڵک خراپی و ناشرینیەکانی بشارێتەوە.
(بوڵدان) وتیشی ،دۆسێی کۆبانێ پیلانی حکومەتەکەی داد و گەشەپێدانە دژی ھەدەپە و دیموکراسی لە تورکیا بەڵام ھەرگیز ناتوانن سەرکەون و پیلانەکەیان سەربگرێت.