لە جیھاندا ٥٣٧ ملیۆن کەس نەخۆشی شەکرەیان ھەیە
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٢٩٦
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٢٩٦
ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیان لە ئاستی چاوەڕوانیەكانیاندا بێت ئەوا لە یەك یان دوو هەفتەی داهاتودا كۆتایی بە هێرشە زەمینییەكان لە لوبنان دەهێنن.
ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی ئیسرائیل بڵاویكردەوە؛ ئەگەر گۆڕانكارییە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە باشوری لوبنان لە ئاستی سەربازیی و سیاسی لە ئاستی چاوەڕوانكراوی تەلئەبیبدا بێت ئەوا كۆتایی بە هێرشە زەمینیەكانیان لەو ناوچانە دەهێنن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سوپای ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنی زەمینیدا لە باشوری لوبنان دەستكەوتی گەورەی تۆمار كردوە و توانیویەتی هێڵە سنورییەكان بەدەست بێنێت و دوای كوژرانی زۆربەی سەركردەكانی حزبوڵاش چاوەڕوانی كشانەوەی خێرای سوپا لەو ناوچانە دەكرێت.
فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، فڕۆکەی ئێف ١٦ی ھێزی ئاسمانی لە ئەڵمانیاوە گەیشتوەتە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
رۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو فڕۆکانە لە سەروبەندی ھێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە ھەفتەی رابردوو، ھێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنیان لە ناوچەی بەرپرسیارێتی خۆیاندا ئەنجامداوە.
ھێزی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان ناسراو بە یونیفێل دوای ئەوەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کران لە باشوری لوبنان کشایەوە.
ھێزی یونیفێل لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەربازانی ئاشتی پارێز لە کاتی بەجێھێنانی ئەرکەکانیاندا لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون، بەڵام پابەندن بە زامنکردنی ئاشتی.
دەشڵێت، دۆخی باشوری لوبنان ئاڵنگاری زۆری لەبەردەمە و مانەوە لە بەشێک لە ناوچەکاندا سەختە بۆیان و ناچارن پاشەکشە بکەن.
لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوایان کرد رێز لە سەربازانی یونیفێل بگرێت و نیگەران بوون لە بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ھێزە.
یونیفێل ساڵی ١٩٧٨ پێکھات بۆ دڵنیابوونەوە لە پاشەکشە پێکردنی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.