جیهان

ڕێکخراوی کەشناسی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ڕۆژی شەممەوە شەپۆلێک باران بارینی بەخوڕ و تەرزە ڕوو لە ١٨ پارێزگای باکور و خۆرئاوای وڵاتەکە، لەوانەش پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام و سنە و ورمێ دەکات و تا ڕۆژی سێشەممەش بەردەوام دەبێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووبار و دەریاکان و دروستبوونی لافاو لە ھەندێک ناوچە لە ئارادایە، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان خۆیان لە نزیکبوونەوە لەو شوێنانە بە دوور بگرن و تا ھێوربوونەوەی ڕەوشەکە، لە گەشتەکانیان کەم بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماریۆش بلاشاک وەزیری بەرگری پۆڵەندا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو جیاواز نەبووە لە شەوەکانی تر و چەند ھەوڵێکی بە کۆمەڵی کۆچبەران ھەبووە بۆ تێپەڕاندنی نایاسایی سنورەکەیان.


ڕوونیشیکردەوە، ھێزەکانی پاسەوانی بێلاروس ڕێنمایی کۆچبەران دەکەن و شوێنی گونجاویان پیشان دەدەن بۆ دزەکردنە ناو خاکی  وڵاتەکەیان.


لەلایەکی ترەوە لیژنەی لێکۆڵینەوەکان لە بێلاروس ڕایگەیاند، تا ئێستا ٦٥ کۆچبەر لەلایەن ھێزەکانی پۆڵەنداوە بریندارکراون کە لە نێویاندا ١٤ منداڵ و ژنێک ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە وتارێکیدا لە کۆنگرەی ئاسایش لە واشنتن، بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت و ھەفتەی داھاتووش پڕۆژە یاسایەک لەو بارەیەوە دەخاتە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی تاکو پەسەند بکرێت.


بە پێی پڕۆژە یاساکە، ئەو کەسانەی لە بەریتانیا بە ئاشکرا پشتیوانی حەماس دەکەن یان ئاڵای بزوتنەوەکە بەرز دەکەنەوە، ڕووبەڕووی دادگا دەکرێنەوە و سزاکەشیان تاکو ١٤ مانگ زیندانیکردن دەچێت.


لە یەکەم کاردانەوەشدا نەفتالی بینێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل پێشوازی لە بڕیارەکەی بەریتانیا کرد و سوپاسی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای کرد. تا ئێستا ئەمریکا و ئیسڕائیل و کەنەدا و ئوسترالیا و چەند وڵاتێکی عەرەبی بزوتنەوەی حەماسیان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یێنس شپان وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا وڵاتەکەی گرتووەتەوە و ڕەوشی تەندروستی زۆر مەترسیداردار تر بووە لە ڕەوشی ھەفتەی ڕابردوو، ئەوەش وایکردووە، وڵات بچێتە ناو باری نائاسایی نیشتمانی.


بەھۆی تەشەنەکردنی ئامارەکانی کۆرۆنا، پەرلەمانی ئەڵمانیا ژمارەیەک ڕێکاری نوێی خۆپارێزی پەسەند کرد، بە پێی ڕێکارەکان تەنھا ڕێگە بە وەرگرانی ڤاکسین دەدرێت بچنە شوێنە گشتییەکان و ھۆیەکانی گواستنەوە بەکاربھێنن.


ھاوکات ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ماوە تەواوبووی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کاتی ئەوە ھاتووە ڕێوشوێنی بەپەلە بگرنە بەر بۆ سنوردارکردنی ئامارەکانی کۆرۆنا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دێنیس مۆناستیرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکراین رایگەیاند، رێگری لە ھاتنە ناوەوەی کۆچبەرانی بێلاروس بۆ خاکی وڵاتەکەیان دەکەن. 


وتیشی، فەرمانیان بە ھێزەکانی سەر سنور کردووە، ھەر کۆچبەرێک سنوری بەزاند تەقەی لێبکەن.


لەبارەی رێکارەکانیان وەزیری ناوخۆی ئۆکراین دەڵێت، ١٥ ھەلیکۆپتەر و دوو فڕۆکە و ٤٤ درۆن چاودێری سنورەکانیان دەکەن لەگەڵ بیلاروس، تاکو رێگە نەدەن ھیچ کۆچبەرێک سنوری ئۆکراین ببەزێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی یۆنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێگایەکی خێرای نزیک سنورەکانی ئەو وڵاتە، ئۆتۆمبێلێک کە ھەڵگری کۆچبەرانی نایاسایی بووە، وەرگەڕاوە و لەئاکامدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ھەشتی دیکەش برینداربوون.


رونیشیکردووەتەوە، ئۆتۆمبێلەکە لە چەند خاڵێکی پشکنین ھەڵاتووە و لەکاتێکدا پۆلیس بەدواوەی بووە، خۆی کێشاوە بە گاردریلی کەنار جادەکە و وەرگەڕاوە.


ئەوەش خراوەتەڕوو، شەش لەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە پیاو بوون و یەکێکیشیان ژنە.


پۆلیسی یۆنان راشیگەیاندووە، تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی گیانیان لەدەستداوە ئاشکرا نەبووە، بەڵام چوار لە بریندارەکان پاکستانی و دوو کەسیان ئەفغانی و یەکێکیشیان نیپاڵی بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەزاران جوتیار ھاوشانی نوێنەری چین و توێژە جیاوازەکان، لە نزیک رووباری "زایندەڕود" لە شاری ئەسفەھان گردبوونەوە و نیگەرانی خۆیان بەرامبەر رێکارەکانی حکومەت بۆ گرتنەوەی ئاوی رووبارەکە و دابەشکردنی بەسەر شار و ناوچەکانی تری ئێران دەربڕی.


سەرەتای کێشەکە بۆ ئەو کاتە دەگەڕێتەوە، کە حکومەتی ئیران بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لەسەر ناوچەکانی تر، ئاوی رووباری "زایندەڕود"، پێش گەیشتنی بە ئەسفەھان بەسەر ناوچەکانی تردا دابەش کردوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر زەویە کشتوکاڵیەکانی ئەسفەھان دروست کردووە و کاریگەریەکانیش لەگەڵ ھاتنی وشکەساڵی زیادیانکردووە.


ئەو جوتیارانە داواشیان لە حکومەت کرد، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی وشکەساڵی لەسەر جوتیاران و زەویە کشتوکاڵیەکانیان، دەستوەردان بکات و ئاوی رووباری "زایندەڕود"، بۆ جوتیارانی ئەسفەھان بەربداتەوە، کە ئێستا ساڵانە تەنھا چەند رۆژێک ئاوی ئەو رووبارە بۆ جوتیارانی ئەسفەھان بەردەداتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆک بایدن لە نەخۆشخانەی وڵتەر رید لە نزیک واشنتۆن پشکنینی ھەناوبینی بۆ کراوە و لە ئێستادا تەندروستی باشە، بەڵام بۆ بەداواچوونی رەوشی  تەندروستی لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.


وتیشی، دوای پشکنینەکە بایدن قسەکەی لەگەڵ کامالا ھاریسی جێگری کردووە و ئەرکەکانی وەک سەرۆک دەستپێکردووەتەوە.


بەر لە شکنینەکەش بایدن دەسەڵاتەکەکانی رادەستی کامالا ھاریسی جێگیری کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی دادو گەشەپێدان "ئاکەپە"، ھەوڵی ھەڵوەشاندنەوە یان ھەموارکردنەوەی مەرجی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دەدات و دەیەوێت ئەو مەرجە بسڕێتەوە کە دەڵێت، "ئەو کاندیدەی دەبێت بە سەرۆک کۆماری تورکیا، دەبێت لانیکەم نیوە زائید یەکی دەنگەکانی ھەڵبژاردن بەدەستبھێنێت"، ئەو ھەوڵەی ئەردۆغان بۆ گەرەنتی سەرکەوتنی خۆی یان ئەو کاندیدەیە کە ئەردۆغان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیاری دەکات، بە تایبەت کە بە پێی چەند راپرسیەک لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، کە بڕیارە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەبچێت، چاوەڕوان دەکرێت ئاستی جەماوەریی ئەردۆغان و حزبەکەی پاشەکشەی بەرچاوو بەخۆیەوە ببینێت.


خواستی ئەردۆغان بۆ گۆڕینی مەرجی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، نیگەرانی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست "مەھەپە"ی ھاوپەیمانی ئەردۆغانی لێکەوتووەتەوە، بە تایبەت کە ئەردۆغان ھەوڵی دروستکردنی ھاوپەیمانی لەگەڵ "تەمەل کەرەموڵا ئۆغڵو" سەرۆکی پارتی سەعادەت دەدات، کە ئێستا ھاوپەیمانیی پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە"یە، لەوبارەیەوە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەھەپە رایگەیاند، گۆڕینی مەرجی ھەڵبژاردنی سەرۆک و لابردنی مەرجی نیوە زائید یەکی دەنگەکان، نموونەی مۆدێلێکی خراپی دیموکراسیە کە دیموکراسی ژمارەییە.


پێشتر ئەحمەد داودئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا رایگەیاند، ئەردۆغان بە دوای جێگرەوەی یاسای نیوە زائید یەکدا دەگەڕێت، چونکە راپرسیەکان دەریدەخەن، کاندیدی "ھاوپەیمانی کۆمار" کە لە ئاکەپە و مەھەپە پێکھاتووە، ناتوانێت زیاتر لە ٤٠٪ی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا بەدەستبھێنێت، ئەوەش واتای کۆتاییھاتنی حکومڕانی چەند ساڵەی ئەردۆغانە و پارتەکەیەتی.


ھاوکات سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە"، لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، ملیۆنان ھاوڵاتی ھەژاری تورکیا چەندین سەعات چاوەڕێی دەستکەوتنی نان دەکەن، تاکە رێگاش بۆ دەرباز بوون لە قەیرانەکانی ئێستای تورکیا، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو پەیوەندییەدا ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاندوە،  یەکریزی و سەقامگیری عێراق بابەتێکی ستراتیژییە و ھیچ لایەنێک بۆی نیە پێشێلی بکات. 


ھەروەھا سەرۆک کۆماری ئێران گرنگیی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان تاران و بەغدادی دووپاتکردوەتەوە و رایگەیاندوە، گەلی ئێران ھەمیشە پشتگیری لە گەل و حکومەتی عێراق دەکات و ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی بە دەستکەوتێکی گرنگ ناوبردوە بۆ دیاریکردنی چارەنوسی عێراقییەکان.


ھەر لەو پەیوەندییەدا، رەئیسی رایگەیاندوە، دوژمنانی گەلانی ناوچەکە، ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەوتنیان بۆ عێراق ناوێت و ھەوڵدەدەن بە پیلانگێرییەکانیان ئاژاوە دروست بکەن، بۆیە پێویستە ھەموان ئاگاداری پیلانگێرییەکان بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاندووە، دیمەشق ھەوڵێکی زۆر دەدات بۆ گەرانەوەی پەنابەرەکانی کە لە ماوەی رابردوودا بەھۆی قەیرانی وڵاتەکەیانەوە کۆچیان کردوە بۆ دەرەوەی وڵات و ئامانجیشیانە پەنابەرە سورییەکان بە خواستی خۆیان بەبێ مەرج  بگەرێنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ھاوکارییەکیان پێشکەش دەکەن. 


وتیشی، وڵاتانی خۆرئاوا بۆ ئامانجی سیاسی پەنابەرانی سوریا بەکاردەھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری روسیا لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، مەترسییەکی راستەقینە ھەیە سەبارەت بە گواستنەوەی چالاکییەکانی تیرۆریستان و بازرگانی کردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە ئەفغانستانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ لەژێر ناوی کۆچکردندا.


وتیشی، لە دوای ١٥ی ئابەوە کە تاڵیبان ھاتە سەر دەسەڵات، کۆمەڵی نێودەوڵەتی ھیچ نەکردووە بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری لە ئەفغانستان و دانپێدانەنانی کۆمەڵی نێودەوڵەتیش بە بزووتنەوەکە ئاستەنگەکان زیاتر دەکات. 


جەختیشی کردەوە، روسیا ئامادەیە بۆ ناردنی ھاوکاری مرۆیی بۆ ئەفغانستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، چەند ساڵێکە کۆچکردنی دەرچووانی زانکۆ و ھاووڵاتیانی ئێران بۆ وڵاتەکەی زیادیکردووە و لە ئێستادا ٢٩٪ی ئەوانەی داوای مافی پەنابەری لە "بەریتانیا" دەکەن ئێرانین.


بە پێی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ١٢ ھەزار و ١٩٥ کۆچبەر کەناڵی "مانش"یان لە ماوەی ١٦ مانگی ڕابردوودا بەرەو وڵاتەکە تێپەڕاندووە، لە کۆی ١٠ پەنابەریش کە داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا دەکەن، ٧یان ئێرانی و سوری و عێراقی و سودانی و ڤێتنامین، کە ٩١٪یان بە بەلەمی بچوک ئەو کەناڵەیان تێپەڕاندووە. 


ڕوانگەی کۆچی ئێرانیش ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا، ئەو ھاووڵاتیانەی کۆچ دەکەن زۆر زیادی کردووە و یەکێک لە ھۆکارەکانیش بۆ خراپی ئابوری وڵاتەکە دەگەڕێتەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناتالیا ئیسمۆنت، وتەبێژی سەرۆکایەتی بێلاروس ڕایگەیاند، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی وڵاتەکەی پێشنیاری بۆ یەکێتی ئەوروپا کردووە ڕێگە بە دوو ھەزار کۆچبەر بدرێت لە بێلاروسەوە ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.


وتیشی، لە ئێستادا حەوت ھەزار کۆچبەر لە بێلاروسن و لەو ڕێژەیەش دوو ھەزاریان لە کەمپێکی نزیک سنوری پۆڵندان.


وتەبێژی سەرۆکایەتی بێلاروس باسی لەوەش کردووە، لۆکاشینکۆ بە ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیای وتووە ئەگەر ئەوروپا ڕێگە بە تێپەڕینی ئەو دوو ھەزار کۆچبەرەی سنور بدات، ئەوا حکومەتی بێلاروس کۆچبەرانی دیکەی ناو بێلاروس ڕازی دەکات بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئاژانسی رەسمی ھەواڵی سوریا رایگەیاند، سوپای ئیسرائیل دوو مووشەکی لە بەرزاییەکانی "جۆلان"ەوە ئاڕاستەی ناوچەکانی باشوری "دیمەشق"ی پایتەخت کردووە، کە یەکێک لە مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە و ھێرشەکەش ھیچ زیانێکی نەبووە. 
میدیاکانی سوریا رایانگەیاندووە، ئەوە دووەمین ھێرشی مووشەکی ئیسرائیلە لە ماوەی ١٠ رۆژدا بۆ سەر خاکی سوریا، لە ھێرشی یەکەمیشدا ناوچەکانی ناوەڕاست و خۆرئاوای سوریا کرانە ئامانج و دوو سەربازی سوری بەھۆیەوە برینداربوون. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی بێلاروس پەناگەیەکی کاتی بۆ ئەو کۆچبەرانە دروستکردووە کە لەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ پۆڵەندا لە ڕەوشێکی خراپدا دەژین و سەدان کۆچبەری بۆ ئەو پەناگەیە گواستەوە و جلوبەرگ و خواردن و خواردنەوە و جێگەی نوستنی بۆ دابین کردون، یەکێک لەو کۆچبەرانەشی لەو پەناگەیەی بێلاروس نیشتەجێ بووە دەڵێت، ھەموو کۆچبەرەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق.


بڕیاریشە ڕۆژی پێنج شەممە یەکەم کاروانی کۆچبەرانی عێراقی لە بێلاروسەوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق، بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەش، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری عێراقی ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق تۆمارکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...331332333334335...414