رێکخراوە ناحکومییەکان بەھۆی ئەو بریارەی گەنجینەی ئەمریکاوە دەتوانن مامەڵە لەگەڵ رێکخراوە حکومییەکان ئەو وڵاتە بکەن و وەبەرھێنانی زیاتری تێدا بکەن و ھەوڵی بردنە دەرەوەی چەندین شتومەکی سوری بدەن کە ئەوەش دەبێتە سەرچاوەیەکی بژێوی زۆر باش بۆ ئەو ھاوڵاتیانە و کەمکردنەوەی نەھامەتییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە.
ئیدارەی پێشوی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ سزایەکی زۆر قورسی بەسەر سوریادا سەپاند بەو ئامانجەی ئەو وڵاتە بگەرێتەوە بۆ دانوستانەکان و کۆتایی بھێنرێت بە شەری چەند ساڵەی ئەو وڵاتە.
وتیشی، بڕیاری لێبوردن بۆ ئەو چەکدارانە دەرکراوە و ئەگەر سەرپێچی لە یاساکانی تاڵیبان بکەن، لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
بەشیر داوایشی لە چەکدارانی تری داعش لە ئەفغانستان کرد، خۆیان ڕادەستی تاڵیبان بکەن چونکە بە وتەی ناوبراو، بە تەسلیم بوونی داعش، ئاشتی و ئارامی بۆ وڵاتەکە دەگەڕێتەوە.
میدیاکانی لیبیا ڕایانگەیاند، دادگای سەربازیی "مسرات" بە بێ ئامادەبوونی خۆی سزای لە سێدارەدانی بۆ خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی گشتیی سوپای نیشتمانیی لیبیا دەرکردووە.
بە پێی ھەواڵەکە، جگە لە حەفتەر، دادگاکە سزای لە سێدارەدانی بۆ شەش ئەفسەری پلە باڵای سوپای نیشتمانی دەرکردووە. لە وەڵامیشدا سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند، ئەم سزایە کۆمیدیە و ھیچ ڕەوایەتییەکی یاسایی نییە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ تا ئێستا، ١٩٦ حاڵەتی پێشێلکاری دژ بە مافەکانی ژنان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە، کە بریتییە لە دەستبەسەرکرانی ٣٦ چالاکوان ژن و زیندانیکردنی ٩ چالاکوان و کوژرانی ٤٤ ژن و خۆکوشتنی ١٠٧ ژنی دیکە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھۆکاری زۆربەی حاڵاتەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ کێشەی خێزانی دەگەڕێتەوە.
ئاژانسی رەسمی ھەواڵی سوریا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە مووشەک بۆردوومانی شاری "حومس"ی کردووە و کوژرانی ٢ ھاووڵاتی و برینداربوونی ٧ی تری لێکەوتۆتەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، ئیسرائیل دەیان جار بۆردوومانی ناوچەکانی سوریای کردووە و پێگەکانی سوپای حکومەتی سوریا و چەکدارەکانی سەر بە ئێران و حزبوڵای لوبنانی دەکاتە ئامانج، ١٧ی ئەم ئیسرائیل مانگەش بە دوو مووشەک باشوری "دیمەشق"ی کردە ئامانج، بەڵام ئەو بۆردوومانە زیانی گیانی نەبوو.
پاسەوانی سنوری بێلاروس لە ڕاگەیەندراوێکدا، ھێزەکانی پۆڵەندای بە تەقەکردن لە کۆچبەرانی سەر سنوری نێوان ھەردوو وڵات تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کۆچبەران ھەوڵیانداوە لە بێلاروسەوە بچنە ناو خاکی پۆڵەندا، ھێزەکانی سەر سنوری پۆڵەندا تەقەیان لە کۆچبەرەکان کردووە.
پاسەوانی سنوری بێلاروس دەشڵێت، لە پێناو پاراستنی کۆچبەران ناچار بوون ناوچەکە دابخەن، ئەمە چەندەمین جارە بێلاروس پۆڵەندا بە تەقەکردن و توندوتیژی نواندن دژی کۆچبەرانی سەر سنور تۆمەتبار دەکات و پۆڵەنداش تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.
میتحەت سانجار ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ڕایگەیاند، لەبەرئەوەی حکومەتی ئاکپارتی ئامادە نییە دەست لە کار بکێشتەوە، پێویستە ھەموو حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان پاکێجێک بۆ داواکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا بکەن.
کەمال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریش (جەھەپە)، ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا توانای بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی لە دەستداوە، بۆیە پێویستە بە زووترین کات ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.
دوای ئەوەی بەھای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دراوە بیانییەکان بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزی، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا فشاریان خستووەتە سەر پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و داوای ھەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن.
دوای ئەوەی ھاوڵاتییەکی شاری وان لە باکوری کوردستان لە بەردەم موستەفا ساریئۆغڵو سەرۆکی پارتی گۆڕانی تورکی وتی، ٢٠٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا ئێرە کوردستان بووە و ئێستاش کوردستانە و لە داھاتووشدا وەک کوردستان دەمێنێتەوە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.
ھاوڵاتییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی، تکایە با کەس ئەمە ڕەتنەکاتەوە کە ئێرە کوردستانە، خودا ھەمووانی دروستکردووە و ھەر ئەو خودایەش کورد و تورک و عەرەبیشی دروستکردووە.
چەند ھەفتەیەک پێش ئێستاش دوای ئەوەی ھاوڵاتییەکی شاری سیرت لە بەردەم مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش وتی، ئێرە کوردستانە، بۆ ماوەیەک دەستگیر کرا و دواتر ئازاد کرا.
سەرۆکی بێلاروس، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، پێویستە ھەموو ھاوڵاتیانی پۆڵەندا تێبگەن کە بێلاروس ڕووبەڕووبوونەوەی ناوێت.
وتیشی، ئەگەر کۆچبەرەکان بیانەوێت بچن بۆ ئەڵمانیا یان ھەر وڵاتێکی تر ڕێگەیان پێدەدەن و ھاوکاریان دەکەن بۆ ئەوەی بگەن بە ئەڵمانیا.
لە بارەی کۆچبەرانی عێراقیشەوە وتی، کۆتایی ئەم مانگە گەشتێکی تر بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی عێراقی ڕێکدەخەن، بەڵام کۆچبەرەکان بە پەرۆش نین بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق.
دەسەڵاتدارانی بولگاریا ڕایانگەیاند پاسەکە تابلۆی مەکدۆنیای باکووری پێوە بووە و ٥٢ سەرنشینی تیدابووە و ٤٥یان گیانیان لە دەستداوە و ٧یشیان برینداربوون. ڕوونیشیکردووەتەوە، ١٢ لە سەرنشینەکانی پاسەکە منداڵبوون.
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا ھیچ ئەگەر و پلانێک بۆ کۆبوونەوە یان پەیوەندی تەلەفۆنی، لە نێوان جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە ئارادا نیە.
ڕوونکردنەوەکەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دێت، دیمیتری پیسخۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا "کرملین" ڕایگەیاند، ھەرچەندە پلانی کۆبوونەوەی لووتکە لە نێوان بایدن و پوتندا نیە، بەڵام دوور نییە پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەو دوو سەرۆکە جارێکی تر کۆببنەوە، کە ١٦ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ ھەر دوو سەرۆک لە شاری جنێفی سویسرا کۆبوونەوە.
بایدنی تەمەن ٧٩ ساڵ بە ھاوپەیمانەکانی ڕاگەیاندووە کە ئامادەکاری دەکات بۆ ویلایەتی دووەم خۆی کاندید بکاتەوە ھەر بۆیە ڕۆژی ھەینی پشکنینی تەواوەتی بۆ بایدن کرد و ڕایانگەیاند کە تەندروستی زۆر باشە و دەتوانێت سەرجەم کارەکانی وەک سەرۆکی ئەمریکا بەرێوەبەرێت.
بەڵام لە دواین ڕاپرسی کە لە ئەمریکا لە لایەن پێگەی "فایف سێرتی ئەیت" ئەنجام دراوە تەنھا لە ٤٢٪ ئەمریکیەکان پیشتوانی بایدن دەکەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا داواکاری حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە رەتکردەوە و رایگەیاند، ھەڵبژاردن لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجام دەدرێت و بە ھیچ جۆرێک رێگە بە پێشخستنی کاتەکەی نادەن.
وتیشی، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان ترسی لەدەستدانی پێگەکانیان ھەیە بۆیە داوای پێشخستنی ھەڵبژاردن دەکەن، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا داوا دەکەن ھەڵبژاردنی پیشوەختە ئەنجام بدرێت تاکو تورکیا لەم قەیرانە داراییە رزگاری ببێت تێیکەوتووە و سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپەش لە زیندانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.