پاسەوانی سنوری بێلاروس لە ڕاگەیەندراوێکدا، ھێزەکانی پۆڵەندای بە تەقەکردن لە کۆچبەرانی سەر سنوری نێوان ھەردوو وڵات تۆمەتبارکرد و ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کۆچبەران ھەوڵیانداوە لە بێلاروسەوە بچنە ناو خاکی پۆڵەندا، ھێزەکانی سەر سنوری پۆڵەندا تەقەیان لە کۆچبەرەکان کردووە.


پاسەوانی سنوری بێلاروس دەشڵێت، لە پێناو پاراستنی کۆچبەران ناچار بوون ناوچەکە دابخەن، ئەمە چەندەمین جارە بێلاروس پۆڵەندا بە تەقەکردن و توندوتیژی نواندن دژی کۆچبەرانی سەر سنور تۆمەتبار دەکات و پۆڵەنداش تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.