توێژینەوەیەک دەریخستووە بەریتانیا بەھۆی جیابونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا زیاتر لە ٤٤ ملیار پاوەن زیانی بەرکەوتووە.


ناوەندی توێژینەوەی پەیمانگەی بەریتانیا توێژینەوەیەکی لەسەر دۆخی ئەو وڵاتە دوای جیابونەوەی لە یەکێتی ئەوروپا بڵاوکردوەتەوە و دەرکەوتوە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە بەردەوامی سەرمایەی بەریتانیا کەمیکردووە.


ھەروەھا توێژینەوەکە باس لەوەدەکات، سەرمایەی بەریتانیا لە ماوەی ٧ ساڵی جیابونەوەیدا لە ئەوروپا بە بەردەوامی کەمیکردوە و بە گشتی لەو ماوەیە ٤٤ ملیار پاوەن لە سەرمایەی وڵاتەکە کەمبوەتەوە ئەوەش بە زیانی ئابوریی گەورە بۆ بەریتانیا دادەنرێت.


وێرنر ھاوێر بەڕێوبەری پێشوی بانکی سەرمایەی ئەوروپا باس لەوەدەکات، بەریتانیا تا ٢٠٢٨ ناتوانێت قەرەبوی زیانە ئابورییەکانی دەرچون لە یەکێتی ئەوروپا بکاتەوە.


بە پێی نوێترین ئامار گەشەی ئابوریی بەریتانیا بەھۆی چونەدەرەوەی لە یەکێتی ئەوروپا کە بە برێکزت ناو دەھێنرێت ١٤٠ ملیار پاوەن کەمیکردووە.