کۆشکی سپی: ئێستا ئەگەری کۆبوونەوەی بایدن و پوتن نییە
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٨٣٨
جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تا ئێستا ھیچ ئەگەر و پلانێک بۆ کۆبوونەوە یان پەیوەندی تەلەفۆنی، لە نێوان جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە ئارادا نیە.
ڕوونکردنەوەکەی کۆشکی سپی دوای ئەوە دێت، دیمیتری پیسخۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا "کرملین" ڕایگەیاند، ھەرچەندە پلانی کۆبوونەوەی لووتکە لە نێوان بایدن و پوتندا نیە، بەڵام دوور نییە پێش کۆتایی ئەمساڵ ئەو دوو سەرۆکە جارێکی تر کۆببنەوە، کە ١٦ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ ھەر دوو سەرۆک لە شاری جنێفی سویسرا کۆبوونەوە.