بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، "تاران" ویستی مامەڵە کردنی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ھەیە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکان، ھاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران ھیوای خواستووە سەردانی "گروسی" بۆ "ئێران" متمانە و ھەماھەنگی نێوانیان زیاتر بکات.
لای خۆشیەوە، "رافایل گروسی" رایگەیاندووە بەشێوەیەکی بێ لایەنانە مامەڵە دەکەن و سەردانەکەشی بۆ ئێران ئاماژەیەکە بۆ لێکتێگەیشتن و ھەنگاونان بەرەو چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی.  
لەمساڵدا، ئەوە سێیەمین جارە کە "گروسی" سەردانی ئێران بکات و بڕیاریشە ٢٩ی ئەم مانگە دانوستانەکان سەبارەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە "ڤییەنا" دەستپێبکەنەوە.