ناتالیا ئیسمۆنت، وتەبێژی سەرۆکایەتی بێلاروس ڕایگەیاند، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی وڵاتەکەی پێشنیاری بۆ یەکێتی ئەوروپا کردووە ڕێگە بە دوو ھەزار کۆچبەر بدرێت لە بێلاروسەوە ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.


وتیشی، لە ئێستادا حەوت ھەزار کۆچبەر لە بێلاروسن و لەو ڕێژەیەش دوو ھەزاریان لە کەمپێکی نزیک سنوری پۆڵندان.


وتەبێژی سەرۆکایەتی بێلاروس باسی لەوەش کردووە، لۆکاشینکۆ بە ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیای وتووە ئەگەر ئەوروپا ڕێگە بە تێپەڕینی ئەو دوو ھەزار کۆچبەرەی سنور بدات، ئەوا حکومەتی بێلاروس کۆچبەرانی دیکەی ناو بێلاروس ڕازی دەکات بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.