وەزیری بەرگری پۆڵەندا: شەوی ڕابردوو کۆچبەران ھەوڵیانداوە سنورەکان تێپەڕێنن
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٣٨٩
ماریۆش بلاشاک وەزیری بەرگری پۆڵەندا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو جیاواز نەبووە لە شەوەکانی تر و چەند ھەوڵێکی بە کۆمەڵی کۆچبەران ھەبووە بۆ تێپەڕاندنی نایاسایی سنورەکەیان.
ڕوونیشیکردەوە، ھێزەکانی پاسەوانی بێلاروس ڕێنمایی کۆچبەران دەکەن و شوێنی گونجاویان پیشان دەدەن بۆ دزەکردنە ناو خاکی وڵاتەکەیان.
لەلایەکی ترەوە لیژنەی لێکۆڵینەوەکان لە بێلاروس ڕایگەیاند، تا ئێستا ٦٥ کۆچبەر لەلایەن ھێزەکانی پۆڵەنداوە بریندارکراون کە لە نێویاندا ١٤ منداڵ و ژنێک ھەیە.