حکومەتی بێلاروس پەناگەیەکی کاتی بۆ ئەو کۆچبەرانە دروستکردووە کە لەسەر سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ پۆڵەندا لە ڕەوشێکی خراپدا دەژین و سەدان کۆچبەری بۆ ئەو پەناگەیە گواستەوە و جلوبەرگ و خواردن و خواردنەوە و جێگەی نوستنی بۆ دابین کردون، یەکێک لەو کۆچبەرانەشی لەو پەناگەیەی بێلاروس نیشتەجێ بووە دەڵێت، ھەموو کۆچبەرەکان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق.


بڕیاریشە ڕۆژی پێنج شەممە یەکەم کاروانی کۆچبەرانی عێراقی لە بێلاروسەوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق، بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەش، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەری عێراقی ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ عێراق تۆمارکردووە.