٢٩٪ی ئەوانەی داوای مافی پەنابەری دەکەن لە بەریتانیا ئێرانین
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
١٬٢٩٥
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، چەند ساڵێکە کۆچکردنی دەرچووانی زانکۆ و ھاووڵاتیانی ئێران بۆ وڵاتەکەی زیادیکردووە و لە ئێستادا ٢٩٪ی ئەوانەی داوای مافی پەنابەری لە "بەریتانیا" دەکەن ئێرانین.
بە پێی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ١٢ ھەزار و ١٩٥ کۆچبەر کەناڵی "مانش"یان لە ماوەی ١٦ مانگی ڕابردوودا بەرەو وڵاتەکە تێپەڕاندووە، لە کۆی ١٠ پەنابەریش کە داوای مافی پەنابەری لە بەریتانیا دەکەن، ٧یان ئێرانی و سوری و عێراقی و سودانی و ڤێتنامین، کە ٩١٪یان بە بەلەمی بچوک ئەو کەناڵەیان تێپەڕاندووە.
ڕوانگەی کۆچی ئێرانیش ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا، ئەو ھاووڵاتیانەی کۆچ دەکەن زۆر زیادی کردووە و یەکێک لە ھۆکارەکانیش بۆ خراپی ئابوری وڵاتەکە دەگەڕێتەوە.