تیمە دەریاوانییەکانی لیبیا ڕایانگەیاند، ٩٩ کۆچبەریان لەسەر بەلەمێک ڕزگار کردووە و دوای ڕزگارکردنیشیان سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی پارێزراو و خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستی.


تیمەکە ڕاشیگەیاندووە، ١٠ لە کۆچبەرەکانی ناو بەلەمەکە بەھۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخییەوە خنکاون، پزیشکانی بێسنوریش دەڵێت، تیمەکان دەیانتوانی زووتر فریای کۆچبەرەکان بکەون و ڕێگەیان نەدایە ئەو کارەساتە ڕووبدات.


بە پێی زانیارییەکانی حکومەتی لیبیا تەنھا لە ١١ مانگی ئەمساڵدا ٥٩ ھەزار کۆچبەر لە سنورە ئاوییەکانی لیبیاوە خۆیان گەیاندووەتە ئیتاڵیا.