تۆماس وێست نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان ڕایگەیاند، ئەمریکا ھەوڵ بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دەدات، بەڵام ھیچی وادەیەکی بۆ دەستپێکردنی ئەو دانوستانانە دیاری نەکرد.

وتیشی، لەم کاتەدا واشنتۆن بە شێوەیەکی جدی بیر لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە کابوڵ ناکاتەوە، کە لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارە لەلایەن تاڵیبانەوە باڵیۆزخانەی داخستووە.

نوێنەری ئەمریکا ڕاشیگەیاند، نیگەرانن لە زیادبوونی پەلامارەکانی داعش-خۆراسان لە ئەفغانستان و دەیانەوێت تاڵیبان شکست بە داعش بھێنێت.

لە دوای گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ، گرووپی تیرۆرستی داعش چەند پەلامارێکی خوێناوی لە ئەفغانستان ئەنجامداوە و چەند جارێکیش مزگەوتی شیعەکانی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.