وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکەی دوورە لە ڕاستییەوە و چەندین نمونەی ناڕاستی تێدایە.


ڕاشیگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ھاوشێوەی ئەمریکا سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر بە "پیۆنگ یانگ" دەگرێتە بەر. 


وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ئەوەشی خستەڕوو، پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەل یەکدەگرێتەوە، بەڵام لە یەکێتی ئەوروپا پێشێلکاری گەورە دەکرێت، وەک ڕەگەزپەرستی و خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ کۆچبەران و توندوتیژی پۆلیس و کوشتن و دەستدرێژی.