بێھنام تاجەدینی سەرۆکی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵیی ژووری بازرگانی ورمێ، پارێزگاکەی بە جەمسەری بەرھەمھێنانی سێو لە ئێران لەقەڵەمدا و رایگەیاند، ھەموو ساڵێک بۆ ھەناردەکردنی ئەو بەرھەمە کۆمەڵێک بەربەستیان بۆ دروست دەبێت، بەڵام ئەمساڵ دوای زنجیرەیەک راوێژ و گفتوگۆ توانیویانە بەشێک لەو بەربەستانە چارەسەر بکەن. 


وتیشی، لە رۆژی شەممەوە باجی گومرگی لەسەر ھەناردەکردنی سێو بۆ ھەرێمی کوردستان ھەڵدەگیرێت.


ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکن لە بازاڕە سەرەکییەکان بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمی سێوی ورمێ و بە ھەڵگرتنی باج، ئاسانکاری تەواو بۆ ھەناردەکردنی ئەو بەرھەمە دەکرێت.