کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی جی ٢٠ لە "ڕۆما" بەڕێوەچوو و کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ و پەیوەندی بەرگری نێوان ئەو دوو وڵاتە و ڕەوشی سوریا و لیبیا تاوتوێ کرا.


لێپرسراوێکی ئەمریکیش ڕایگەیاندووە، "بایدن" ھۆشداری داوەتە "ئەردۆغان" لە ھەر ھەڵوێستێک کە زیان بە پەیوەندییەکانی "ئەنقەرە و واشنتۆن" بگەیەنێت و جەخت دەکاتەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان.


ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزە، بە تایبەت دوای ئەوەی "ئەنقەرە" سیستمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە "ڕووسیا" کڕی، ھەروەھا لێدوانەکەی ئەم دواییەی "ئەردۆغان" سەبارەت بە دەرکردنی ١٠ باڵیۆز کە لە نێویاندا باڵیۆزی ئەمریکای ھەبوو، گرژی نێوانیانی زیاتر کرد.