فیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا چوار خولی دانوستانیان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە و گفتوگۆکانیان دۆستانە و لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تاوتوێکردنی بابەتەکانی نێوانیان بووە.


وتیشی، ھەرچەندە ھیواخوازن دانوستانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێش بچن، بەڵام تا ئێستا دەستکەوتێکی ئەوتۆیان لەو بارەیەوە نەبووە.


سەبارەت بەوەی کە ئایا دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامیان دەبێت، وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، ھیچ بەرنامەیەک بۆ ئەو مەبەستە لە ئارادا نییە، بەڵام ئەوان ئامادەن دەست بە دانوستان بکەنەوە.