سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران ئیدانەی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکای بۆ سەر ژمارەیەک کەسایەتی و قەوارەی ئێران کرد و ڕایگەیاند، دەرکردنی ئەو بڕیارە لەلایەن حکومەتێک کە باسی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات و ھەمان ڕێوشوێنی تڕەمپ بۆ سەپاندنی سزاکان بەکاردەھێنێت، ئەو پەیامە دەگەیەنێت کە بەڕاستی جێی متمانە نییە.


ئەو لێدوانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چوار کەس و دوو قەوارەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە و ئەو کەسانەشی سزادراون پەیوەندییان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ھەیە، ھاوکات سزا نوێیەکانی ئەمریکا، پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانیش دەگرێتەوە.