میدیای ڕەسمی سعودیە بڵاویکردەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە مۆڵەتی ٤٨ سەعاتی داوە بە باڵیۆزی لوبنان خاکی سعودیە بەجێبھێڵێت، باڵیۆزی سعودیەشی لە لوبنان بانگھێشتکراوە و پێویستە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی.


ئەو بڕیارەی حکومەتی سعودیە دوای ئەوە دێت کە وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان ڕەخنەی لە ھێرشی وڵاتانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە بۆ یەمەن گرت و بە دەستدرێژی و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسفی کرد.