دیمەشق ئیدانەی بڕیاری مانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق دەکات
کوردسات نیوز
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٣٤٢
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە توندی ئیدانەی ڕەوانەکردنی ھێزی زیاتر بۆ سوریا دەکات و دژی بڕیاری پەرلەمانی تورکیاش دەوەستێتەوە لە بارەی درێژکردنەوەی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق بۆ ٢ ساڵی تر.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە، سیاسەتەکانی سەرۆکی تورکیا ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە "سوریا" پێشێل دەکات.