جیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕایگەیاند، بایدن لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی گروپی ٢٠ لە رڕۆما، لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا و ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆدەبێتەوە و لە بارەی گرتنەبەری ھەڵوێستێکی ھاوبەش بەرامبەر دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران گفتوگۆ دەکەن.
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ڤیەننا، سولیڤان ڕایگەیاند، تا ئێستا بۆیان ڕوون نییە کە ئایا ئێران دەیەوەێت بگەڕێتەوە دانوستانەکان یاخود نا.
بڕیارە دواتر و لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا لە گلاسکۆی سکۆتلەندا، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبێتەوە.
میدیای ڕووسیا بڵاویکردەوە، بەھۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندە گشتییەکان و خواردنگەکان، لە مۆسکۆ و ١٠ شاری دەوروبەری پایتەخت داخراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو ٧ی مانگی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکەی ھەشت ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس لە ڕووسیا تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣٥ ھەزار و ٥٧ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.
ئاژانسەکانی ھەوڵ بڵاویانکردەوە، کەشتییەک کە ھەڵگری ٣٦٧ کۆچبەری نایاسایی بووە، گەیشتووەتە بەندەری "پالێرمۆ"، لەناویشیاندا ١٧٢ منداڵیان تێدابووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆچبەرانە ئەوانە بوون کە لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا، یەخت و بەلەمەکانیان لە نزیک کەناراوەکانی ئیتاڵیا، پەکی کەوتووە و لە خنکان ڕزگارکراون.
بە پێی داتاکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ماوەی ئەمساڵدا، لانیکەم ھەزار و ٣٠٠ کۆچبەر لە ڕێگەی ئەوروپا گیانیان لە دەستداوە و بێ سەروشوێن بوون.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندوە، چوار کەس و دوو قەوارەی ئێرانی خستوەتە لیستی سزاکانیان و ئەو کەسانەی سزادراون پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ھەیە، ھاوکات سزا نوێیەکانی ئەمریکا، پڕۆگرامی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێرانیش دەگرێتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ھۆکاری سزاکانی گەڕاندەوە بۆ ھاوکارییەکانی ئەو کەس و قەوارانە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و چەکدارکردنی گرووپە چەکدارەکان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە بڵاویکردەوە ، ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئوردندا کراون بۆ راگرتنی گەشتی کوچبەران بۆ بیلاروسیا سەرکەوتنی باشی بەدەستھێناوە، ئاماژەی بەوەشکردوە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا نزیکەی ٥ ھەزار کۆچبەر بەشێوەیەکی نایاسایی لەرێگەی بیلاروسیاوە گەیشتونەتە ئەڵمانیا.
حکومەتی پۆڵەنداش رایگەیاندووە، ھەر کۆچبەرێک لە سنوری وڵاتەکەی دەستگیربکرێت ڕاستەوخۆ دیپۆرتی بیلاڕوسیا دەکرێتەوە، یاخود دەتوانێت داوای مافی پەنابەرێتی لە پۆڵەندا بکات.
گۆنگ شوانگ، جێگری نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە رەوشی سوریا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ لە باکوری سووریا نایاسایین و حکومەتی ئەنقەرەش تۆمەتبارە بە تیونیکردنی خەڵکی رۆژئاڤای کوردستان.
لێپرسراوەکەی چین رایگەیاندووە، لەو کاتەی تورکیا بە شێوەی نایاسایی رۆژئاڤای کوردستان کوردستانی داگیر کردووە، دەستخستنی ئاوی خواردنەوە دژواربووە و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان ھەزار مەدەنی دروستبووە.
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری چەند لێپرسراوێکەوە بڵاویکردەوە، لە چەند سەعاتی رابردودا تورکیا سەدان سەربازی تری رەوانەی باکوری سوریا کردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ھێرش کردنە سەر ھێزە کوردییەکانی ناوچەکە.
ئاژانسەکە راشیگەیاند، تورکیا ئامانجی ئەوەیە زیاتر لە سێیەکی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا بە درێژایی ٩١٠ کیلۆمەتر دابخات، ھەروەھا دەیەوێت چەند ناوچەیەکی باشوری شارۆچکەی کۆبانێ و بنکەی میناگی ئاسمانی نزیک شارۆچکەی ئەعزاز کۆنترۆڵ بکات، کە لە ژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە.
وتیشی، دادگا ھیچ بەڵگەیەکی بۆ تاوانبارکردنی ئەو سیاسیانە نییە، بەڵام بەڵگەی ناڕاست و شاھیدی ناڕاست ھەیە و تەنھا لەسەر فەرمانی ئەردۆغان لە زیندان راگیراون.
ئەنتۆنی سیمیل روس وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت، چونە دەرەوەی تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی ئێف ٣٥ پاشگەز بونەوەی نییە و ئەو بابەتە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردۆوە داخراوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند، سەرەتای مانگی داھاتوو لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا و لە پەراوێزی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ژینگە، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی کۆبونەوەکەشیان کڕینی فڕۆکە ئێف ٣٥ی ئەمریکایە، چونکە وڵاتەکەی بڕی ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بە ئەمریکا داوە، بەڵام ھیچ فڕۆکەیەکیان وەرنەگرتووە.
ئەنقەرە داوای زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی ئێف ٣٥ی کردووە کە خۆی بەشدار بووە لە دروستکردنی چەند پارچەیەکیدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ەوە و دوای ئەوەی موشەکی ئێس ٤٠٠ی لە روسیا کڕی، لە پڕگۆرامی ئێف ٣٥ دوورخرایەوە.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەر لە دەستپێکردنی لوتکەی گروپی ٢٠ لە ئیتاڵیا، رۆژی ھەینی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە رۆما کۆدەبنەوە .
کۆبونەوەکە لە کاتێکدایە کە واشنتۆن ھەوڵدەدات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فەرەنسا لە دوای ئەو شڵەژانەی بەھۆی ھاوبەشێتی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا لەبارەی کەشتیە ژێر دەریاییەکانەوە ئیمزا کرا، چونکە بەھۆی ئەو ھاوبەشێتیەوە رێککەوتنی کڕینی کەشتی ژێر دەریا لە نێوان فەرەنسا و ئوستراڵیا ھەڵوەشێندرایەوەو ئەوەش زیانی بە فەرەنسا گەیاند.
وەزیری دەریاوانی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەو کەشتییەی دەستی بەسەردا گیراوە، مۆڵەتی ڕاوکردنی ماسی لە کەناراوەکانی فەڕەنسا نەبووە.
لە بەرامبەردا وەزیری ژینگەی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکە لە لیستی ئەو کەشتیانەدا بووە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ڕێگەپێدراو بووە، بەڵام بە ھۆکارێکی نادیار لە لیستەکە دەرکراوە. دەشڵێت، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو کارانە، وەڵامی گۆنجاویان دەبێت.
دادگا ڕایگەیاندووە، ھەردوو ھاوسەرۆک لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ بە تۆمەتی ھەڵواسینی پۆستەری نایاسایی بە باڵەخانەی ھەدەپەدا دەستگیرکراون و دواتریش بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر دادگاییکراون و سزا دراون، دادگا بڕیاریشیدا جێبەجێکردنی سزاکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخات.
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسەکانی ڕۆژئاڤا، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا چەند بارەگایەکی گروپەکانی نزیک لە تورکیا لە ناوچەی جندرێسی سەر بە عەفرین بۆردومان دەکەن، بەو ھۆیەشەوە نزیکەی ١٠ بارەگای ئەو گروپانە کراونەتە ئامانج.
لەلایەکی ترەوە، سوپای تورکیا ھێزێکی سەربازیی گەورە، کە پێکھاتووە لە ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی و کەرەستە و چەکی قورس، گواستووەتەوە بۆ ناو خاکی سوریا و لە چیای زاویە و ڕۆژئاوای ئیدلب بڵاوکردووەتەوە.