کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا داوا لە بایدن دەکەن فڕۆکەی ئێف ١٦ بە تورکیا نەفرۆشرێت
کوردسات نیوز
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٦٣٤
ئەو کۆنگرێسمانانە لە ١١ ئەندامی ھەردوو حزبی دیموکرات و کۆمارییەکان پێکدێن و لە نامەیەکدا کە ئاراستە "بایدن" و "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان کردوە ، نیگەرانییان دەربڕیوە لەو راپۆرتانەی کە سەبارەت بە ئەگەری فرۆشتنی ٤٠ فڕۆکەی ئێف ١٦ ی ئەمریکی بە تورکیا بڵاوکراونەتەوە، داواشیان کردووە ئیدارەی ئەمریکا ھیچ رَیککەوتنێک لەوبارەیەوە لەگەڵ تورکیا نەکات، چونکە کۆنگرێس رێککەوتنی لەو شێوەیە رەتدەکاتەوە و رێگەی پێنادات.