ناکۆکییەکانی فەڕەنسا و بەریتانیا لەسەر سامانی ماسی پەرەی سەندووە
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٣٨١
وەزیری دەریاوانی فەڕەنسا ڕایگەیاند، ئەو کەشتییەی دەستی بەسەردا گیراوە، مۆڵەتی ڕاوکردنی ماسی لە کەناراوەکانی فەڕەنسا نەبووە.
لە بەرامبەردا وەزیری ژینگەی بەریتانیا ڕایگەیاند، کەشتییەکە لە لیستی ئەو کەشتیانەدا بووە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە ڕێگەپێدراو بووە، بەڵام بە ھۆکارێکی نادیار لە لیستەکە دەرکراوە. دەشڵێت، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو کارانە، وەڵامی گۆنجاویان دەبێت.