داخستنی گشتیی لە مۆسکۆ و ١٠ شاری تری ڕووسیا ڕاگەیەندرا
کوردسات نیوز
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٣٬٣٣٩
میدیای ڕووسیا بڵاویکردەوە، بەھۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و ناوەندە گشتییەکان و خواردنگەکان، لە مۆسکۆ و ١٠ شاری دەوروبەری پایتەخت داخراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو ٧ی مانگی داھاتوو بەردەوام دەبێت.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکەی ھەشت ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەس لە ڕووسیا تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣٥ ھەزار و ٥٧ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.