"پیتەر ستانۆ" وتەبێژی رێکخەری باڵای کارەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە،  ئەمرۆ لە برۆکسل "عەلی باقری" یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران کە یەکێکە لە گەورە دانوستانکارەکانی دۆسێی ئەتۆمی، لەگەڵ "ئەنریکی مۆرا" دانوستانکاری یەکێتی ئەوروپا کۆدەبنەوە و دوایین پێشھاتەکان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دەستپێکردنی دانوستانی دوو قۆڵی نێوان ئێران و ئەوروپا تاوتوێ دەکەن .
لە ١٤ ی ئەم مانگەدا "ئەنریکی مۆرا" دانوستانکاری یەکێتی ئەوروپا سەردانی ئێرانی کرد بۆ قایلکردنی ئەو وڵاتە بە دیاریکردنی وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤییەننا کە لە مانگی حوزەیرانەوە راگیراوە ، بەڵام تا ئێستا بە رەسمی ھیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دیارینەکراوە .