جیهان

ترامپ لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردۆتەوە دەڵێت، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی سنورەکان بەرەو ئەمریکا تێدەپەڕێنن، تۆمەتبار و مەترسیدارن و لە زیندان ھەڵاتوون. 


وتیشی، ئەمریکا بەھۆی ملیۆنان کۆچبەرەوە کە رێگرییان لێناکرێت ژەھراوی بووە.


ترامپ راشیگەیاند، پێویستە بەپەلە دەستبکرێتەوە بە دروستکردنی دیوار لە سنوری مەکسیک بە درێژایی دوو ھەزار میل، ھێرشیشی کردە سەر ئەو میدیایانەی شکستەکانی ئیدارەکەی جۆ بایدن دەشارنەوە.


لێپرسراوانی یەکەکانی پاراستنی سنورەکانی ئەمریکاش رایانگەیاندووە، لە ماوەی ١٢ مانگی رابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی کۆچبەران رێگرییان لێکراوە، کە ژمارەیان یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کۆچبەر بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جیفری فیڵتمان نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سودان رایگەیاند، واشنتن نیگەرانە لەو کودەتا سەربازییە و دەستبەسەرکردنی وەزیر و کەسایەتە سیاسی و حزبییەکان پێچەوانەی دەستورە.


وتیشی، ھەر گۆڕانکارییەک بە زەبری ھێز، مەترسی لەسەر ھاوکاری ئەمریکا بۆ سودان دروست دەکات. 


جۆزێب بۆریل لێپرسراوی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش لە تویتەر نوسیویەتی، بە نیگەرانییەوە چاودێری پێشھاتەکان لە سودان دەکەن و داواشی لە سەرجەم لایەنەکان کرد قۆناغی راگوزەری بخەنەوە سەر رێڕەوە راستەکەی. 


نێردە نێودەوڵەتییەکانی تریش دەڵێن، دەستگیرکردنی سەرۆک وەزیرانی سودان و وەزیرەکان، قبوڵ کراو نییە، کۆمکاری عەرەبیش سەرباری دەربڕینی نیگەرانی، داوای لە لایەنەکانی سودان کردوە پابەندی دەستور بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دادگای میونشنی ئەڵمانیا، بە تاوانی جەنگ و بەشداریکردن لە ئەشکەنجەدان و کوشتنی کچێکیی منداڵی ئێزدی بە ناوی "نورا"، سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر "جێنیفەر ڤێنس"ی تەمەن ٣٠ ساڵی بە رەگەز ئەڵمانیادا سەپاند، ئەو ژنە کە زیاتر لە ٢ ساڵە پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە ئەڵمانیا بەردەوامە، ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە گرووپی تیرۆرستی داعشەوە کردووە و ھاوسەرگیریی لەگەڵ تیرۆرستێکی ئەو گرووپەدا کردووە،
جێنیفەر و ھاوسەرەکەی تۆمەتبارن بە جێھێشتنی ئەو کچە ئێزدیە لەبەر تیشکی خۆر، کە بەھۆی گەرما و تینوێتی گیانی لە دەستداوە، بڕیاریش وایە مانگی داھاتوو " تەھا جومەیلی" ھاوسەری ئەو ژنە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دادگایی بکرێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، لەسەر سنوری نزیک ئەڵمانیا و پۆڵەندا ٣١ ھاووڵاتی عێراقییان لەناو بارھەڵگرێکی بچووکدا دەستگیرکردووە، کە لە "پۆڵەندا"وە ھاتبوون. وتیشی لە نێو ئەو پەنابەرانە ١٩ پیاو و ٢ ژن و ١٠ منداڵ ھەبوون، کە سەرجەمیان تەندروستییان باشە. 


مانگی ئایاری ئەمساڵ، "ئەلکساندەر لوکاشینکو" سەرۆکی بێلاروس ڕایگەیاندبوو، ڕێگری لە کۆچبەران و پەنابەران ناکات لە ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، "ئەنگێلا مێرکڵ" ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش ڕایگەیاندووە، گواستنەوەی کۆچبەران لە ڕێی "بێلاروس"ەوە بەرەو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ھەڕەشەیە بۆ سەر یەکێتییەکە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بومەلەرزەکە لە بە دووری سێ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی سواۆ ڕوویداوە و ھێشتا زیانەکانی نەزانراوە. مانگی ڕابردووش بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٥.٧ پلە ئەو وڵاتەی ھەژاند.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سادق مۆعتەمێدیان" پارێزگاری نوێی ورمێ لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربونیدا ڕایگەیاند، دەبێت بەڵێنێک بە خەڵکی بدەن کە توانای جێبەجێکردنیان ھەبێت و لە ئێستاشدا تەواو کردنی پڕۆژە ناتەواوەکان لە ئەولەویەتی بەرنامەکانیان دایە. وتیشی بوژاندندنەوەی دەریاچەی ورمێ بابەتێکی گرنگە و بەجددی بەدواداچوونی بۆ دەکات.


بەھۆی بێ بارانی و وشکەساڵی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەردەوام کەم دەبێتەوە و ئەمساڵ ئاستی ئاوی دەریاچەکە زیاتر لە ٦٣ سانتیمەتر دابەزیوە، چەند ڕۆژ پێش ئێستاش ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا لیژنەی بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ کارا بکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خۆپیشاندانەکە بە ناوی ناڕەزایی دایکانی پۆڵەندییەوە ڕێکخرا و لە بەردەم بارەگایی پۆلیسی پاسەوانی سنور لە شاری میکۆلۆو بەڕێوەچوو، دایکانی پۆڵەندی نارەزایی توندیان دەربڕی بەرامبەر بە مامەڵەی خراپ لەگەڵ منداڵانی کۆچبەر و ئەو ڕەوشە خراپەی لە دارستانەکاندا ڕووبەڕووی کۆچبەران دەبێتەوە لە کاتی ھەوڵدان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا.


خۆپیشاندەران داوایان کرد سەرمای زۆری سنوورەکە لە بەرچاو بگیرێت و گیانی کۆچبەران و منداڵەکانیان بپارێزرێت و بەرەو سنوورەکان دیپۆرت نەکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی "گالوپ"، لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا ئاستی جەماوەریی "بایدن" بۆ ٤٤.٧٪ دابەزیوە، لە کاتێکدا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٦٪  بووە، واتە بە ڕێژەی ١١.٣٪  پشتیوانی کردنی کەمبووەتەوە.


بە پێی ڕاپرسییەکە، "بایدن" لە سەرەتای گرتنە دەستی دەسەڵات پشتیوانی کردنی لەلایەن ھاووڵاتیانەوە کەمبووەتەوە، بە شێوەیەک ھیچ سەرۆکێکی ئەمریکا لە دوای جەنگی دووەمی جیھانییەوە ئاستی جەماوەری بەو ڕادەیە کەمنەبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە پێگەی ئەلکترۆنی خامنەیی بڵاو کراوەتەوە ئاماژە کراوە بەوەی، بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڕیاری لێبوردن و سووککردنی سزای سەر ٣٤٥٨ کەسی پەسەند کرد.


پێشتریش خامنەیی لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا بە بۆنی جەژنی قوربانەوە لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە ٢٨٠٠ زیندانی دەرکرد.


خامنەیی ساڵانە لە بۆنە ئاینییەکاندا فەرمانی لێخۆشبوون دەردەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەستگیرکردن بە دۆسیەی جیاجیا لەو وڵاتە بەردەوامە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، ٣ ئەندامیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە شارۆچکەی "سرین"ەوە چوونەتە "کۆبانێ"، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا ڕووبەڕووی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بوونەتەوە و شەھید بوون.


ڕوانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی ٧٢ سەعاتی ڕابردوودا بۆ دووەم جارە تورکیا ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەکاتە ئامانج و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش تورکیا ئۆتۆمبیلێکی تری لەناو کۆبانێ بۆردومان کرد و بەھۆیەوە پێنج کەس کوژران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مەحمود وتەبێژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەیەوێت کورد لە ڕۆژئاڤای کوردستان کۆمەڵکوژ بکات.


دووپاتیشی کردەوە، مامەڵەکردن لەگەڵ سەرۆکی تورکیا بە واتای پەسەندکردنی کۆمەڵکوژکردنی کورد دێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی سێ شەممە پەرلەمانی تورکیا بڕیارەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لە بارەی ناردنی ھێزی زیاتر بۆ سوریا و عێراق گفتوگۆ دەکات، ھەروەک بڕیاری ناردنی ھێز بۆ لوبنان لە چوارچێوەی بەشدارییکردنی لە ھێزی ئاشتی پارێزی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ئەو وڵاتە یەکلایی دەکاتەوە. 


 کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی تورکیا لەبەر رۆشنایی پرۆژەیەکی سەرۆکایەتی تورکیادایە کە رۆژی چوار شەممەی رابردوو بە ناونیشانی بڕیارەکانی پەیوەست بە درێژکردنەوەی ناردنی ھێز بۆ دەرەوەی وڵات دەریکردووە. 


بەپێی بریارەکە لە کۆتایی ئەم مانگەدا تورکیا ھێزی زیاتر رەوانەی سوریا و عێراق دەکات، ئەوەش بە بیانووی رێگرییکردن لە دروستبوونی ھەرەشە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەمەل کارامۆڵا ئۆغڵو سەرۆکی گشتی پارتی سەعادەت کە یەکێکە لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا رایگەیاند، سەڵاحەدین دەمیرتاش بە نادادپەروەرانە زیندانیی کراوە و پێویستە بە زووترین کات ئازاد بکرێت.


سەرۆکی پارتی سەعادەت وتیشی، رۆژگارێک ئەردۆغان لەسەر خوێندنەوەی ھۆنراوەیەک لە سیاسەت دوورخرایەوە و دەبوو ئەمەی لەبیر نەکردایە، کەچی ئێستا خۆی دەمیرتاشی لەسەر ھەمان شت زیندانی کردووە و لەوەش خراپتر ئەوەیە دەمیرتاش لە دۆسێیەکدا بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەردەچێت، بەڵام دۆسێیەکی تری بۆ دەکەنەوە بۆئەوەی لە زینداندا بیھێڵنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) رەخنەی لە سیاسەتە ئابوورییەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان گرت و وتی، ماوەی چەند ساڵێکە تورکیا بووە بە تاقیگەیەک بۆ تاقیکردنەوەی بۆچوونە ھەڵەکانی ئەردۆغان. 


وتیشی، کەلەڕەقییەکانی ئەردۆغان ھەموو تورکیای ھەژار کردووە، بۆیە دەبێت ئەردۆغان بزانێت خەڵکی تورکیا ئامرازی تاقیکردنەوەکانی ئەو نین.


عەلی باباجان یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان، جگە لەوەی سێ جار پەرلەمانتاری ئاکپارتی بووە، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆک وەزیرانیش بووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ وازھێنانی لە ئاکپارتی راگەیاند و ساڵێک دواتریش پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی دامەزراند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
جۆن ریگزبی وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان لە باکوری خۆرئاوای سوریا ھێرشێکیان ئەنجامداوە و بەھۆیەوە عەبدولحەمید مەتار سەرکردەیەکی باڵای قاعیدە کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کوشتنی عەبدولحەمید مەتار تواناکانی قاعیدە بۆ ھێرش کردنەسەر ھاوڵاتیانی ئەمریکا و کەسانی بێ تاوان، لەناو دەبات.
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا راشیگەیاند، قاعیدە لە سوریاوە پلان بۆ ھێرشەکانی بۆ ناوخۆی ئەو وڵاتە و عێراق و وڵاتانی دەوروبەر دادەڕێژێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
گییر پێدرسۆن نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەشەمین خولی دانوستانی نێوان حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی ئەو وڵاتە بۆ داڕشتنەوەی دەستور، بەبێ ھیچ بەرەوپێشچونێک کۆتایی ھاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەیانتوانیوە کۆدەنگی لایەنەکان بۆ دانانی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا بەدەستبھێنن و بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ھیوایان پێھەڵچنیبوو.
ھەفتەی رابردوو نوێنەرانی حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بۆ شەشەمین جار لە جنێف کۆبوونەوە و بڕیاربوو لەسەر بنەماکانی دانانی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا رێکبکەون، بەڵام وەک ھەموو دانوستانەکانی رابردوو ئەمجارەش نەگەیشتنە ھیچ ئەنجام و رێککەوتنێک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...340341342343344...414