جیهان

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانی سەردانێکی بۆ چەند وڵاتێکی کیشوەری ئەفریقا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئۆپراسیۆنەکانیان دژی تیرۆر لە ناوچەکە، بە تایبەت لە سوریا بەردەوام دەبن و پاشەکشەی لێناکەن، لە بارەی کردنە ئامانجی سوپای وڵاتەکەشی لە ئیدلب وتی، ھەڵوێستیان بەرامبەر حکومەتی سوریا، بەردەوامبوونە لە ئەرکەکانیان و وەڵامدانەوەیان بە چەکی قورس.


ھەڕەشەکانی ئەردۆغان دوای ئەوە دێت، ھەفتەی ڕابردوو بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سەربازیی تورکیا لە ئیدلب، پێنج سەربازی تورکیا کوژران و برینداربوون. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی سانای سەر بە حكومەتی سوریا بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە تیرۆریستی بووە و لە رێگەی دوو بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراوە و تیمە ئەندازەییەكان بۆمبێكی تریشیان لە شوێنی تەقینەوەكە پوچەڵكردۆتەوە.
راشیگەیاند، تەقینەوەكە لە كاتێكدا بووە، كە پاسێكی سەر بە سوپای سوریا بەسەر پردێكدا لە شاری دیمەشق تێپەڕیووە، كە ب ەپێی ئامارە سەرەتاییەكان بەهۆی تەقینەوەكەوە 13 كەس كوژراون و 3 كەسی تریش برینداربوون، تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"جین ساكی" وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، ئیدانەی تاقیكردنەوەی مووشەكە بالستیەكانی كۆریای باكور دەكەن و پێویستە حكومەتی "پیۆنگ یانگ"، دەست لە رەفتارەكانی بۆ نانەوەی ئاژاوە هەڵبگرێت و دەست بە دانوستان بكات، وتیشی، ئەمریكا ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەخت دانوستان لەگەل َكۆریای باكوردا بكات.
رۆژی سێ شەممە دەستەی ئەركانی هاوبەشی كۆریای باشور رایگەیاند، كۆریای باكور موشەكێكی بالیستی ئاڕاستەی كەناراوەكانی خۆرهەڵاتی "ژاپۆن" و دەوروبەری شاری "سینبو" كردووە، هاوكات سەرۆك وەزیرانی ژاپۆنیش رایگەیاند، دوو موشەكی بالیستیان دۆزیوەتەوە و نیگەرانن لە چالاكییەكانی كۆریای باكور لە چەند هەفتەی رابردوودا. 


كۆشكی سپی داوای دانوستان لە كۆریای باكور دەكات
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
كۆمسیۆنی ئەوروپا لە راپۆرتی ساڵانەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆكی توركیا تا دێت دیموكراسیەت بەرتەسك دەكاتەوە و یاساكان پێشێلدەكات، لە ساڵی رابردووشدا تەواوی راسپاردەكانی یەكێتی ئەوروپای پشتگوێ خستووە، هەروەها جددی نیە لە ئەنجامدانی ئەو چاكسازییانەی كە یەكێتی ئەوروپا پشتگیری دەكات، هەربۆیە لە ئێستادا دانوستانەكانی یەكێتی ئەوروپا و توركیا بۆ بە ئەندامبونی توركیا لە یەكێتیەكە گەیشتۆتە رێگایەكی داخراو.
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی رەخنەكانی كۆمسیۆنی ئەوروپای داوەتەوە و سەرجەم تۆمەتەكانی رەتكردۆتەوە، راشیگەیاندووە یەكێتی ئەوروپا بەڵێنیەكانی بۆ "ئەنقەرە" نەبردۆتە سەر و بەرپرسیارێتییەكانی هەڵنەگرتووە، دووپاتیشكراوەتەوە كە توركیا پابەندە بە بژاردە ستراتیژییەكان بۆ بە ئەندامبوون لە یەكێتی ئەوروپا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ لە "مۆسکۆ"ی پایتەخت، یەکەمین کۆڕبەندی تایبەت بە رەوشی "ئەفغانستان" لە دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن "تاڵیبان"ەوە دەستپێدەکات، بە بەشداری نوێنەرانی روسیا و چین و پاکستان و ئێران و ھندستان و نوێنەری "تاڵیبان"یش بەشدار دەبێت، بەڵام "نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی بەشداری ئەو کۆڕبەندە ناکەن. 
بڕیارە لە کۆڕبەندەکەدا جەخت بکرێتەوە لەسەر پێشکەوتنی بزووتنەوەکە لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و ماددەی ھۆشبەر و ھەڕەشەکان، ھەروەھا قەیرانی ئابوری و ئەو گرفتانەی تر کە "ئەفغانستان" روبەڕووی بۆتەوە، باس دەکرێن.
ھاوکات "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاندووە، ھێشتا وڵاتەکەی باسی لە دانپێدانان بە بزووتنەوەی "تاڵیبان" نەکردووە و چاوەڕێ دەکەن بزووتنەوەکە پابەندی بەڵێنەکانی بێت.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکایەتی تورکیا یاداشتێکی ئاڕاستەی پەرلەمانی وڵاتەکەی کردووە، بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکانی "ئەردۆغان" سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە سوریا و عێراق بۆ ماوەی ٢ ساڵی تر.  
تورکیا لە ٢٣ی نیسانی رابردووەوە، چەند ئۆپراسیۆنێکی لە ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، لە ساڵی ٢٠١٦شەوە تورکیا ٣ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا ئەنجامداوە، کە خاکی "حەلەب و رەققە و حەسەکە"ی گرتۆتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. جوان مستەفا" ھاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا زیادی کردووە و دەرمان و ئۆکسجین و تاقیکردنەوەکان کەمی کردووە، بەراورد بە دوو مانگی رابردووش رێژەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە ٥٠% زیادی کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، گرفتی کەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان ھەیە و ڤاکسینەکە بەشی تەنھا لە ٢%ی دانیشتوان دەکات و لە ھەندێ ناوچەش دەستناکەوێت. باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەرییە و نزیکەی پێنج ملیۆن کەس تیایدا دەژین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسەکانی ڕۆژئاڤا، سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە، دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی لە گەڕەکێکی کۆبانێ کردووەتە ئامانج، کە ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری کانتۆنی کۆبانێ بووە، بەھۆی بۆردومانەکەشەوە ٢ کەس کوژراون و ٤ی تریش برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان ھاوسەرۆکی دەستەی دادوەری کۆبانێیە.


ھەر بە پێی ھەواڵەکە زیانی ماددیش بە چەندین ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان و دەوروبەری شوێنەکە گەیشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەست لە کار کێشانەوەی "زاڵمای خەلیل زادی"ی ڕاگەیاند و وتی، "تۆماس ویست" کە پێشتر ڕاوێژکاری کۆشکی سپی بووە، جێگەی "خەلیل زاد" دەگرێتەوە. 


"زاڵمای خەلیل زاد" تەمەنی ٧٠ ساڵە و لە "ئەفغانستان" لەدایکبووە، لە سەردەمی "جۆرج بوش" پۆستی باڵای ھەبووە و وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە "کابوڵ" و ھەروەھا لە "بەغداد" و دواتر لە نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کراوە.


لە ساڵی ٢٠١٨شەوە لەلایەن ئیدارەکەی "دۆناڵد تڕەمپ"‌وە وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سەرپەرشتی کردنی دانوستانەکان لەگەڵ "تاڵیبان" دیاری کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حسێن ئەمیر عەبدولھیان" پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدا و ڕایگەیاند، "تاران" پشتیوانی دانوستانی بەرھەمدار دەکات، ئەگەر ھەموو لایەنەکانیش پابەند بن بە دانوستانەکان ئەوا "تاران"یش پابەندی خۆی دەسەلمێنێت. وتیشی پرسی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان نابەستنەوە بە دانوستانەکان چونکە ئەوە بابەتێکی مرۆییە. 


ھەر لەو پەیوەندییەدا "گۆتێرێس" ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان ھەموو کات پشتیوانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردووە و لە دوای کشانەوەی ئەمریکاش ھەمیشە کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕەئیسی" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "تاران" ھیچ کات مێزی گفتوگۆی بەجێنەھێشتووە و ھەمیشە گفتوگۆیەکی ویستووە لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا کە بگەنە ئامانج.

وتیشی، ھەڵگرتنی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە وەک بەڵگەیەکە بۆ جدی بوونیان لەسەر گفتوگۆ ئەتۆمییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ئەرکانی ھاوبەشەی کۆریای باشور ڕایگەیاند، کۆریای باکور مووشەکێکی بالیستی ئاڕاستەی کەناراوەکانی خۆرھەڵات و دەوروبەری شاری "سینبو" کردووە.


"فومیو کیشیدا" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنیش لەو بارەیەوە وتی، دوو مووشەکی بالیستی دۆزراونەتەوە و نیگەرانی دەربڕی لە چالاکییەکانی ئەو وڵاتە لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا. 


فەرماندەیی زەریای ھندی و ھێمنیش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا ئیدانەی ئەو تاقیکردنەوەیە دەکات و داوا لە "پیۆنگ یانگ" دەکات دەست لەو چالاکییانە ھەڵبگرێت و سەقامگیری ناوچەکە تێکنەدات و ڕاشیگەیاندووە کە ھیچ ھەڕەشەیەک لەسەر ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی دروست نەبووە. 


ئەو تاقیکردنەوەیەی "پیۆنگ یانگ"یش ھاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری و دەزگاکانی ھەواڵگری ئەمریکا و کۆریای باشور و ژاپۆن لە "سیئۆڵ"، بۆ تاوتوێ کردنی چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی کۆریای باکور.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(میدحەت سانجار) هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) رایگەیاند،  ئەو دەسەڵاتەی ئێستا لە توركیا هەیە خۆی لەسەر سیاسەتی شەڕ بنیادناوە ، لە بنەمای سیاسەتیشیدا شەڕ دژی كورد دەكات.
 هاوسەرۆكی هەدەپە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەردۆغان گفتوگۆ لەسەر ئامادەكاری ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە سوریا دەكات و  هەوڵەدات كورد هیچ خۆشییەك نەبینێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران ھیچ مەرجێکی پێشوەخت بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دانانێن و نابێت کات بەفیڕۆ بدرێت، لە چەند رۆژی داھاتووشدا دانوستانە ئەتۆمییەکان لە ڤییەنا دەستپێدەکەنەوە.  

وتیشی، ئێران دەیەوێت حکومەتەکەی جۆ بایدن لە حکومەتەکەی دۆناڵد ترامپ جیاواز بێت و سزاکان ھەڵبگرێت.

پێشتریش وەحید جەلال زادە سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران لە زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی رایگەیاندبوو، دانوستانەکان لەو خاڵەوە دەستپێدەکەنەوە کە ترامپ لێی کشاوەتەوە. 

وتیشی، دانوستانەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەبێت و ئەگەر ئەمریکاش بیەوێت بەشدار بێت، پێویستە سزاکان ھەڵبوەشێنێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سعودیە بەردەوامە، بەڵام ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە، زیاتر پێشبینی و ھەڵسەنگاندنە و ناتوانێت لێدوان لەبارەیانەوە بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لە سەردانی وەفدی سعودیە بۆ تاران دەکەن، راست نین و بابەتی لەو شێوەیە لە بەرنامەیاندا نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی باقری کەنی یاریدەدەری وەزیری دەرەەوی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، لە دوای دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ھیچ وڵاتێکی ئەوروپی ھەنگاوی کاریگەریی نەناوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مانەوەی وڵاتانی ئەوروپا لە رێککەوتنەکە نەیاتوانیوە کاریگەریی لەسەر پابەندبوون بە رێککەوتنەکە دروست بکەن.بێھیوایی ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنەکە نەیانتوانیوە ئەمریکا قایل بکەن بە گەرانەوە بۆ نێو رێککەوتننامەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...342343344345346...414