جیهان

(رەجەب تەیب ئەردۆغان) رایگەیاند، چاوەڕوانییەکانی ئەنقەرە بۆ ئەمریکا کۆتاییھاتووە، کە ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رابگرێت، و بۆ ئەو مەبەستەش پلانی خۆیان دەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی (ھەسەدە).
لەبەرامبەریشدا (نوری مەحمود) وتەبێژی ھێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، (ئەردۆغان) پیلانی ھەیە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاڤای کوردستان ھەڵبوەشێنێتەوە بۆئەوەی بتوانێ دانوستانە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە سوریا بێ ئەنجام بکات و پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە پەکبخات.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی شانە نھێنییەکانی فەتحوڵا گیولەن لەناو فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا، سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٩٨ کەس لە ٤٥ پارێزگای تورکیا دەرکرد. ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، حەوت لەو کەسانە بەردەوامن لە ئەرکەکانیان لەناو فەرماندەیی جەندرمە و ٥٣شیان لە کار دوورخراونەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆتن راشیگەیاند، رەوشی ئافغانستان و سەقامگیرییەکەی ئاسان نییە، چەکدارانی گروپە توندڕەوەکان کە بەشدار بوون لە بەرەکانی شەر لە سوریا و عێراق روویان لە ئەفغانستان کردووە، پرۆسەی گواستنەوەشیان چالاک و خێرایە.


ڤلادمیر پۆتن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەگەر ھەیە گروپە تیرۆریستییەکان بتوانن سەقامگیری وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان تێک بدەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی لایەنگرانی حزبوڵا و بزوتنەوەی ئەمەل لە بەردەم بینای دادوەری،  لە دژی دادوەری لێکۆڵینەوە لە دۆسێی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت گردبونەوە، ئاڵۆزی سەریھەڵداو، سوپای لوبنان ھێزی رەوانەی ناوچەکە کرد و ھەرەشەی تەقەکردنی لە ھەر کەسێک کرد کە بە نایاسایی چەک ھەڵبگرێت .


بە پێی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، دەنگی تەقینەوە لە بەیروتدا بیستراوە و تا ئێستاش بەھۆی ئالۆزییەکانەوە سێ کەس کوژراون و دەیان کەس بریندارن، سەرۆک وەزیرانی لوبنانیش داوای ھێورکردنەوەی رەوشەکەی کردوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(خلوسی ئاکار) وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانیان تا ئەمڕۆ، چی پێویست بووبێت ئەنجام دراوە و بەم شێوەیەش بەردەوام دەبن، و چی پێویست بێت لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەن. 


(خلوسی ئاکار) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "سیاسەتی خۆپەرستی ھەندێک وڵات زیان بە ھاوپەیمانی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا گەیاندووە و ئاسایشی ئەوروپاشیان خستووەتە مەترسییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە، ڕایگەیاندووە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ھەڕەشە و بڕیارە ھەڵەشەکانی ئیسڕائیل دژ بە ئێران، پەرەیسەندووە و گەیشتووەتە ئاستی ھۆشداری.


دەشڵێت، ئەو جۆرە ھەڕەشە ئاشکرایانەی ئیسڕائیل، وەک ئەندامێکی پێکھێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بە سەرنجدان بە پێشینەی ئیسڕائیل و ئۆپراسیۆنە نھێنییەکانی دژ بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، دەبێت بۆ کۆتاییھێنان بە ھەڕەشەکان و ڕەفتارە تێکدەرانەکانی، لێپێچینەوە لەو وڵاتە بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، حکومەتی عێراق ھەنگاوێکی گرنگی نا بە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەو وادەیەی دیاریکرابوو. 


وتشی، پرۆسەکە لە کەشێکی ئارامدا بەرێوەچووە و لە ئێستاشدا ئەمریکا چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەیە. 


وتەبێژەکەی کۆشکی سپی ھیواشی خواستوە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لە ماوەیەکی کەمدا حکومەتی نوێی عێراق پێکبھێنرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ سوە ھون راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باشور لە واشنتۆن کۆبوەتەوە و باس لە ھەنگاوەکانی کۆریای باکور کراوە بۆ پەرەپێدانی چەک و موشەک.


سۆلیڤان دوپاتیکردوەتەوە، پێویستە کۆریای باکور لەو کارانە دووربکەوێتەوە کە ئاڵۆزی دروست دەکات، پشتگیری ئەمریکاشی بۆ دانوستان و ھاوکاری نێوان ھەردوو کۆریا دووپاتکردوەتەوە.


پێشتر کیم جۆنگ  ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاندبوو، گەشەپێدانی چەک کارێکی گرنگە بۆ بەرەنگاربونوەوەی سیاسەتە دوژمنکارییەکانی ئەمریکا و ھەرەِشە سەربازییەکانی کۆریای باشور لە ناوچەکەدا، ئەمریکاشی بە ھۆکاری ئاڵۆزییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا ناوبردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"چاوش ئۆغلۆ" لەسەر ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا، پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی "ئەمریکا" و "ڕووسیا" کرد و وتیشی، ئەمریکا ئیدانەی ھێرشەکانی سوریا بۆ سەر ھێزەکانی تورکیا دەکات، کەچی چەک دەنێرێت بۆ ئەو ھێزانەی لە باکوری سوریان. 


"چاوش ئۆغلۆ" ھاوشێوەی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا، ھەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات و دەڵێت ئەوەی پێویست بێت لە سوریا دەیکەن. 


لێدوانەکەی "چاوش ئۆغلۆ" دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو دێت لە "عەفرین"ی باکوری سوریا، کە بەھۆیەوە ٩ کەس کوژران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا ٣٠ کەسی کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەولود چاوشئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئەنقەرە لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا گەیشتە ڕێککەوتن و ئەوان بەڵێنیان پێداین کە ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە قوڵای ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵاتی فورات بکشێنەوە، بەڵام ئەو بەڵێنە نەچووە سەر و ئەنقەرەش ناچارە خۆی چارەی دەردی خۆی بکات.


(مەولود چاوشئۆغڵۆ) ڕایگەیاند: پێویستە ڕووسیا، ھەسەدە، لە تەل ڕەفعەت و مەنبج دوور بخاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەردۆغان" دوای کۆبوونەوەی حکومەتی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ھێرشەکانی ئەم دواییانە لە باکوری سوریا بۆ سەر ھێزەکانیان زۆر زیادی کردووە و بە زووترین کات ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان دەگرنەبەر.

وتیشی، ئارامیان نەماوە سەبارەت بەوەی لەو ناوچانە ڕوودەدات و سورن لەسەر لەناوبردنی ئەو ھەڕەشەکانی لە سوریاوە لەسەریان دروست بووە. 

لێدوانەکەی "ئەردۆغان" دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھات لە شاری "عەفرین"ی باکوری سوریا، کە بەھۆیەوە ٦ مەدەنی کوژران، ئەو شارەش لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی تورکیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندایە و ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیاریەتی لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەبیلە مسراڵی وتەبێژی یەکێتی ئەوروپاش ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیری قەتەرە و تێیدا کردنەوەی ڕێرەوی ئارام بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئەفغانستان جێبھێڵن تاوتوێ دەکرێت، باس لە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی و ڕێز گرتن لە مافەکانی ژنانیش دەکرێت و ھەروەھا چۆنیەتی ڕێگریکردن لەوەی ئەفغانستان ببێتە شوێنێک بۆ تیرۆریستان باسی لێوە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید قادر ڕەحیم زادە فەرماندەی بارەگای (خاتەم ئەنبیا)ی ھێزی بەرگری ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند، مانۆڕەکە بە بەشداری چەند یەکەیەکی بژاردەی ھێزی بەرگری ئاسمانی سوپا و ھێزی پاسداران لە ناوچەکانی بیابانی ناوەڕاستی وڵات بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


وتیشی، ئامانج لە مانۆڕەکە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی یەکە شەڕکەرەکان و بەھێزکردنی توانای بەرپەرچدانەوە و ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە جیاوازەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی "یونسێف" ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو منداڵانە سێ ھێندە بووە بەراورد بە پێنج ساڵی ڕابردوو، یەکێکیش لە کۆی ھەر پێنج کۆچبەرێک کە سنورەکانی بەرەو "ئەمریکا" بەجێھێشتووە، منداڵ بووە.
"یونسێف" ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لەمساڵدا پێنج منداڵی کۆچبەر لەو ڕێگەیە بە مردوویی دۆزراونەتەوە و زیاتر لە ١٥٠ منداڵیش بە بێ دایک و باوکیان گەیشتوونەتە "پەنەما". 


لە سەرەتای ئەمساڵیشدا لێپرسراوانی "پەنەما" ھۆشدارییاندا لە رڕوودانی کارەسات لە ناوچەی "دارین" دوای کرانەوەی سنورەکان، کە ناوچەیەکی دارستانی چڕە و "پەنەما" و "کۆڵۆمبیا" جیا دەکاتەوە و بە مەترسیدارترین ناوچە لە کیشوەری ئەمریکای باشور دادەنرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە بەپێوەری ریختەر و بە قوڵی حەوت کیلۆمەتر ژێر زەوی، ناوچەکانی دەوروبەری شاری "ئەندیکا"ی  سەر بە پارێزگای "خوزستان"ی ھەژاندووە و بەھۆیەوە ژمارەیەک خانوبەرە زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەقی بومەلەزرەکە، شارۆچکەی "قەڵا خاجە" بووە و دوابەدوای بومەلەرزەکە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی قەیرانی خوزستان حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاندووە و چەندین تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...344345346347348...414