تورکیا بەرپرسیاریەتی ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی لە سوریا دەخاتە ئەستۆی ئەمریکا و ڕووسیا
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٦٨٧
"چاوش ئۆغلۆ" لەسەر ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا، پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی "ئەمریکا" و "ڕووسیا" کرد و وتیشی، ئەمریکا ئیدانەی ھێرشەکانی سوریا بۆ سەر ھێزەکانی تورکیا دەکات، کەچی چەک دەنێرێت بۆ ئەو ھێزانەی لە باکوری سوریان.
"چاوش ئۆغلۆ" ھاوشێوەی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا، ھەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات و دەڵێت ئەوەی پێویست بێت لە سوریا دەیکەن.
لێدوانەکەی "چاوش ئۆغلۆ" دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو دێت لە "عەفرین"ی باکوری سوریا، کە بەھۆیەوە ٩ کەس کوژران.