"ئەردۆغان" دوای کۆبوونەوەی حکومەتی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ھێرشەکانی ئەم دواییانە لە باکوری سوریا بۆ سەر ھێزەکانیان زۆر زیادی کردووە و بە زووترین کات ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان دەگرنەبەر.

وتیشی، ئارامیان نەماوە سەبارەت بەوەی لەو ناوچانە ڕوودەدات و سورن لەسەر لەناوبردنی ئەو ھەڕەشەکانی لە سوریاوە لەسەریان دروست بووە. 

لێدوانەکەی "ئەردۆغان" دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھات لە شاری "عەفرین"ی باکوری سوریا، کە بەھۆیەوە ٦ مەدەنی کوژران، ئەو شارەش لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی تورکیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندایە و ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیاریەتی لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.