ئەمریکا ھۆشداری بە کۆریای باکور دەدات
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٠٣٦
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ سوە ھون راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆریای باشور لە واشنتۆن کۆبوەتەوە و باس لە ھەنگاوەکانی کۆریای باکور کراوە بۆ پەرەپێدانی چەک و موشەک.
سۆلیڤان دوپاتیکردوەتەوە، پێویستە کۆریای باکور لەو کارانە دووربکەوێتەوە کە ئاڵۆزی دروست دەکات، پشتگیری ئەمریکاشی بۆ دانوستان و ھاوکاری نێوان ھەردوو کۆریا دووپاتکردوەتەوە.
پێشتر کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاندبوو، گەشەپێدانی چەک کارێکی گرنگە بۆ بەرەنگاربونوەوەی سیاسەتە دوژمنکارییەکانی ئەمریکا و ھەرەِشە سەربازییەکانی کۆریای باشور لە ناوچەکەدا، ئەمریکاشی بە ھۆکاری ئاڵۆزییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا ناوبردبوو.