عەمید قادر ڕەحیم زادە فەرماندەی بارەگای (خاتەم ئەنبیا)ی ھێزی بەرگری ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند، مانۆڕەکە بە بەشداری چەند یەکەیەکی بژاردەی ھێزی بەرگری ئاسمانی سوپا و ھێزی پاسداران لە ناوچەکانی بیابانی ناوەڕاستی وڵات بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


وتیشی، ئامانج لە مانۆڕەکە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی یەکە شەڕکەرەکان و بەھێزکردنی توانای بەرپەرچدانەوە و ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە جیاوازەکان.