میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە بەپێوەری ریختەر و بە قوڵی حەوت کیلۆمەتر ژێر زەوی، ناوچەکانی دەوروبەری شاری "ئەندیکا"ی  سەر بە پارێزگای "خوزستان"ی ھەژاندووە و بەھۆیەوە ژمارەیەک خانوبەرە زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەقی بومەلەزرەکە، شارۆچکەی "قەڵا خاجە" بووە و دوابەدوای بومەلەرزەکە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی قەیرانی خوزستان حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاندووە و چەندین تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کردووە.