ئێران: سەردانی وەفدی سعودیە بۆ تاران رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٠٣٩
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سعودیە بەردەوامە، بەڵام ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە، زیاتر پێشبینی و ھەڵسەنگاندنە و ناتوانێت لێدوان لەبارەیانەوە بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لە سەردانی وەفدی سعودیە بۆ تاران دەکەن، راست نین و بابەتی لەو شێوەیە لە بەرنامەیاندا نییە.