ئێران: وڵاتانی ئەوروپا ھەڵوێستیان بەرامبەر بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی نەبووە
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٦٤١
عەلی باقری کەنی یاریدەدەری وەزیری دەرەەوی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، لە دوای دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ھیچ وڵاتێکی ئەوروپی ھەنگاوی کاریگەریی نەناوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مانەوەی وڵاتانی ئەوروپا لە رێککەوتنەکە نەیاتوانیوە کاریگەریی لەسەر پابەندبوون بە رێککەوتنەکە دروست بکەن.بێھیوایی ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنەکە نەیانتوانیوە ئەمریکا قایل بکەن بە گەرانەوە بۆ نێو رێککەوتننامەکە.