پارێزگاری ورمێ بەدواداچوونی جددی بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٩٤٨
"سادق مۆعتەمێدیان" پارێزگاری نوێی ورمێ لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربونیدا ڕایگەیاند، دەبێت بەڵێنێک بە خەڵکی بدەن کە توانای جێبەجێکردنیان ھەبێت و لە ئێستاشدا تەواو کردنی پڕۆژە ناتەواوەکان لە ئەولەویەتی بەرنامەکانیان دایە. وتیشی بوژاندندنەوەی دەریاچەی ورمێ بابەتێکی گرنگە و بەجددی بەدواداچوونی بۆ دەکات.
بەھۆی بێ بارانی و وشکەساڵی ئاوی دەریاچەی ورمێ بەردەوام کەم دەبێتەوە و ئەمساڵ ئاستی ئاوی دەریاچەکە زیاتر لە ٦٣ سانتیمەتر دابەزیوە، چەند ڕۆژ پێش ئێستاش ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا لیژنەی بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ کارا بکرێتەوە.