ھەسەدە: لە بۆردوومانێکی تورکیا سێ ئەنداممان شەھید بوون
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٤٨٩
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، ٣ ئەندامیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە شارۆچکەی "سرین"ەوە چوونەتە "کۆبانێ"، بەڵام لە کاتی گەڕانەوەیاندا ڕووبەڕووی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بوونەتەوە و شەھید بوون.
ڕوانگەی سوریاش بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی ٧٢ سەعاتی ڕابردوودا بۆ دووەم جارە تورکیا ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژئاڤای کوردستان دەکاتە ئامانج و ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش تورکیا ئۆتۆمبیلێکی تری لەناو کۆبانێ بۆردومان کرد و بەھۆیەوە پێنج کەس کوژران.