گییر پێدرسۆن نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەشەمین خولی دانوستانی نێوان حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگەی مەدەنی ئەو وڵاتە بۆ داڕشتنەوەی دەستور، بەبێ ھیچ بەرەوپێشچونێک کۆتایی ھاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نەیانتوانیوە کۆدەنگی لایەنەکان بۆ دانانی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا بەدەستبھێنن و بگەنە ئەو ئەنجامەی کە ھیوایان پێھەڵچنیبوو.
ھەفتەی رابردوو نوێنەرانی حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە بۆ شەشەمین جار لە جنێف کۆبوونەوە و بڕیاربوو لەسەر بنەماکانی دانانی دەستورێکی نوێ بۆ سوریا رێکبکەون، بەڵام وەک ھەموو دانوستانەکانی رابردوو ئەمجارەش نەگەیشتنە ھیچ ئەنجام و رێککەوتنێک.