دادگای میونشنی ئەڵمانیا، بە تاوانی جەنگ و بەشداریکردن لە ئەشکەنجەدان و کوشتنی کچێکیی منداڵی ئێزدی بە ناوی "نورا"، سزای ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر "جێنیفەر ڤێنس"ی تەمەن ٣٠ ساڵی بە رەگەز ئەڵمانیادا سەپاند، ئەو ژنە کە زیاتر لە ٢ ساڵە پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە ئەڵمانیا بەردەوامە، ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندی بە گرووپی تیرۆرستی داعشەوە کردووە و ھاوسەرگیریی لەگەڵ تیرۆرستێکی ئەو گرووپەدا کردووە،
جێنیفەر و ھاوسەرەکەی تۆمەتبارن بە جێھێشتنی ئەو کچە ئێزدیە لەبەر تیشکی خۆر، کە بەھۆی گەرما و تینوێتی گیانی لە دەستداوە، بڕیاریش وایە مانگی داھاتوو " تەھا جومەیلی" ھاوسەری ئەو ژنە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دادگایی بکرێت.