ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری چەند لێپرسراوێکەوە بڵاویکردەوە، لە چەند سەعاتی رابردودا تورکیا سەدان سەربازی تری رەوانەی باکوری سوریا کردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ ھێرش کردنە سەر ھێزە کوردییەکانی ناوچەکە. 


ئاژانسەکە راشیگەیاند، تورکیا ئامانجی ئەوەیە زیاتر لە سێیەکی سنوری وڵاتەکەی لەگەڵ سوریا بە درێژایی ٩١٠ کیلۆمەتر دابخات، ھەروەھا دەیەوێت چەند ناوچەیەکی باشوری شارۆچکەی کۆبانێ و بنکەی میناگی ئاسمانی نزیک شارۆچکەی ئەعزاز کۆنترۆڵ بکات، کە لە ژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە.