ئەنتۆنی سیمیل روس وتەبێژی پنتاگۆن دەڵێت، چونە دەرەوەی تورکیا لە پڕۆگرامی فڕۆکەی ئێف ٣٥ پاشگەز بونەوەی نییە و ئەو بابەتە لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردۆوە داخراوە. 


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاند، سەرەتای مانگی داھاتوو لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا و لە پەراوێزی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ژینگە، لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی کۆبونەوەکەشیان کڕینی فڕۆکە ئێف ٣٥ی ئەمریکایە، چونکە وڵاتەکەی بڕی ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری بە ئەمریکا داوە،  بەڵام ھیچ فڕۆکەیەکیان وەرنەگرتووە.


ئەنقەرە داوای زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی ئێف ٣٥ی کردووە کە خۆی بەشدار بووە لە دروستکردنی چەند پارچەیەکیدا، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ەوە و دوای ئەوەی موشەکی ئێس ٤٠٠ی لە روسیا کڕی، لە پڕگۆرامی ئێف ٣٥ دوورخرایەوە.